riklam

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا

عیراق 04:38 PM - 2020-03-01
.

.

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بەكابینەی نوێی حكومەت دواخراو سبەینێش دوا وادەی حكومەتەكەی عەلاوییە تا پەرلەمان متمانەی پێبدات.

لەوبارەیەوە حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بەكابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دواخرا.

وتیشی: فراكسیۆنە كوردستانییەكان نەچونە نێو هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمان، هەروەها كوتلە شیعییەكانیش بایكۆتیان كرد، بۆیە سبەینێ 2ی ئادار دوا رۆژە بۆ ماوەی یاسایی راگەیاندنی حكومەتی نوێی عیراق لەلایەن عەلاوییەوە تا پەرلەمان متمانەی پێبدات.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket