riklam

وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی فینلەندا لەعێراق کۆبوونەوە

کوردستان 12:07 AM - 2020-02-28
.

.

ئەمڕۆ ٢٧ ـ٢ـ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە ڤیزا هاکنین، بالیۆزی فیلەندا لەعێراق و وەفدێکی یاوەری.

لەکۆبوونەوەیەکدا، کە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت ئامادەیبوو، بالیۆزی فیلەندا لەعیراق، ستایشی رۆڵ و خەباتی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە لەبری جیهان شەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعشی کرد، هاوکات رایگەیاند:  هاتووم لەنزیکەوە گوێبیستی ئێوەبم، لەبارەی دواین چالاکی و جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش لەئێستادا.

وەزیری پێشمەرگە، سوپاسی هاوکاری و یارمەتیەکانی حکومەتی فیلەندای کرد، لەرێگەی تیمی راوێژکارانی سەربازی فیلەندی لەهەولێر کە رۆڵی کاریگەریان هەبووە لەبەرزکردنەوەی توانستی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە لەرێگەی مەشق و راهێنانەوە، دواتر پوختەیەکی لەبارەی مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش لەئێستادا خستەڕوو.

وەزیری پێشمەرگه، وتی: تیرۆریستانی داعش لەئێستادا لەرێگەی دەست و گروپی جیاجیا کاری تێکدەری و تیرۆریستی بەدیاریکراوی لەناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجامدەدەن، ئێمە چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر سەرهەڵدانەوەی شانە نووستووەکانی داعش لەوناوچانە، بەشێوەیەکی فەرمیش داوامان لە سوپای عیراق کردووە، ئەو بۆشایە ئەمنیەی لەناوچە کێشەلەسەرەکان هەیە نەمێنێت و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پڕبکرێتەوە.

لەسەر رۆڵی هێزی هاوپەیمانانی دژ بەداعش لەعێراق و هەرێم، وەزیری پێشمەرگە روونی کردەوە، بەبێ هاوکاری و هەماهەنگیە بەردەوامەکانی هاوپەیمانان شەڕی تیرۆریستان ئەستەم دەبێت و سەقامگیری و ئارامی ناوچەکەش دەکەوێتە مەترسی، وتیشی: داعش دوژمنی هاوبەشی هەمووانە و پێویست دەکات هەمووان بەیەکەوە رووبەڕوی ببینەوە.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بالیۆزی فیلەندا لەعیراق، بەوەزیری پێشمەرگەی راگەیاند: بڕیاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیەتی کە سبەی تیمی راوێژکاری و سەربازی فیلەندا لەهەولێر ئاڵوگۆری پێدەکرێت و ستافێکی تازە دەستبەکاردەبن و بەردەوام دەبن لەهاوکاری و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە.

 

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket