riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 08:55 AM - 2020-02-25
.

.

 بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 25-2-2020 مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌شبكرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ PUKmedia نێراوه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی پلاندانان دابه‌شده‌كرێت.

به‌هۆی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خاو كردوه‌ته‌وه‌و له‌چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدایه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، به‌شێك له‌وه‌زارته‌كان زیاتر له‌ 37 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket