riklam

كۆرۆنا كوه‌یت و به‌حره‌ینیشی گرته‌وه‌

جیهان 09:40 AM - 2020-02-24
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یت ڕایگه‌یاند كه‌ سێ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یت هاتووه‌ كه‌ سێ كه‌س كه‌ دوانیان هاووڵاتی كوه‌یتن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوه‌یت.
 
ئه‌و سێ كه‌سه ته‌مه‌نیان 53 ساڵ، 61 ساڵ و 21 ساڵه.

هاوكات به‌حره‌ینیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی  كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆمار كراوه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket