riklam

سه‌رۆك كۆمار : كار بۆ چه‌سپاندنی چاكسازی بكرێت

عیراق 04:16 PM - 2020-02-23
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 23-2-2020، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد، له‌ مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌بد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی فیدراڵی و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختی له‌ گرنگی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرده‌وه‌، له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌وپێشبردن و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان له‌ دامه‌زراندنی هاووڵاتیان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی بنه‌مای یه‌كسانی له‌ دامه‌زراندندا، هه‌روه‌ها دووپاتی له‌ پێویستی پێشخستنی دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یكه‌ری خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی توانای كارمه‌ندانی خزمه‌تی گشتی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی چاكسازی له‌دامه‌زراوه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار بۆ بێكاران و فه‌راهه‌مكردنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ باسیان له‌ كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌ت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كرد كه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری خزمه‌تی ده‌وڵه‌تدا، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونی جیهان له‌ بواره‌كانی كار و ئابووریدا بگونجێت.

PUKmedia

787752757520.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket