هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09لەتیف نێروەیی
لەتیف نێروەیی
سەردانە ڕەسمیەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەمریکا و ئەنجامدانی دانوستانی چڕ و سەنگین لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، هاوشێوەیە لەگەڵ دیدارە لوتکەییەکانی لە مۆسکۆ، کە بە یەک پاکێجی کوردانە لەهەموو کۆبونەوەکاندا تێز و بیروباوەڕەکانی بە کۆشکە کاریگەرەکانی ناو سیاسەتی نێودەوڵەتی گەیاند.
سەرۆک بافل تاڵەبانی لە هەموو کۆبونەوەکاندا لەسەر کۆمەڵێک سێکتەر و پرسی گرنگ هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی خستووەتەروو، لەوانە :
* پرسی هەڵبژاردن : لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی رژدە لەسەر لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دیموکراتیانە. چونکە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگە و ناوبانگ و پرۆسەی دیموکراتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و کێشەکانی هەرێمیش زیاتر روو لە هەڵکشان دەکەن .
* پرسی غازی هەرێم : ئەم پرسەش بەشێکی سەرەکی بووە لەئەجێندای کۆبونەوەکانی سەرۆک بافڵ و بەرپرسانی کۆشكی سپی، یەکێتی دیدگاو هەڵوێستێکی نەگۆری هەیە و ناخوازێ سێکتەری غازی هەرێم بەدەردی سیاسەتی نەوتەکەی هەرێم بچێت و لەجیانی ئەوەی بۆخێر و خۆشگوزەران و باشبوونی بژێوی ژیانی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێم تەرخان بکرێت، ببێتە هۆی برسیکردنی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم .بۆیە یەکێتی داوا لەئەمریکا دەکات لەو بوارەدا یارمەتی دەبێت و غازی هەرێم خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت .
* پرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عيراق و هەرێمی کوردستان : لەسەر ئەم پرسەش سەرۆکی یەکێتی پەیامە شەفاف و نەگۆڕەکەی یەکێتی بە بەرپرسانی ئەمریکا گەیاند کە پێویستە هەردوو وڵاتی عیراق و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق لەسەر بنەمای ستراتیژیەتێکی نوێ رێکەوتنێکی نوێ ئەنجامبدەن کە جێگای رەزامەندی هەموو هێزو لایەن و پێکهاتەکانی عيراق و هەرێمی کوردستان بێت . هەروەک یەکێتی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵە لەسەر بنەمای پشتبەستن بەدەستوری عيراق و هێنانەکایەی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە هەرێم و عيراق و ناوچەکە، ئەم هەڵوێستە نەگۆڕەی یەکێتی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە سیاسەتێکی پێشوازی لێکراوەبووە.
* ئەو ئەجێندایەی کە لە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی یەکێتی و بەرپرسانی ئەمریکا دانوستانی فەرمی لەسەردەکرد، هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ و بەرپرسانی روسیا لەدانوستانی نێوان شاندی حكومەتی دوو وڵاتان دەچوو ،ئەمەش بەڵگەی سەنگ و پێگەی دیپلۆماسییەتی یەکێتی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی دەسەلمێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 رێكخراوی پهیامنێران: لهسهر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار دهستگیركراوه
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19