riklam

کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات

کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18
کۆمسیۆن PUKMEDIA

کۆمسیۆن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد، کە لە 10-5-2024 دەستپێدەکات، بۆ 6-6-2024

 

 جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی خشتەی کارکردنی کۆمسیۆن بڕیارە رۆژی 10-5-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و رۆژی 6-6-2024 کۆتایی بێبێت". 

 

"ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا وادەی بانگەشە دیاریکرا، بەڵام بڕیاری کۆتایی وادەی بانگەشە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەیدات"، جومانە غەلای وای وت.

 

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەش دەڵێت: "هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024، لەچەند رۆژی رابردووشدا یەکەمین پرۆسەی ئەزمونی لەسەر کاغەزی دەنگدان ئەنجامدرا".

 

PUKMEDIA

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket