riklam

وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات

ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17
 سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆلای ئێزدییەکان PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆلای ئێزدییەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمرۆ چوارشەمە ١٧ی نیسانی 2024، وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا بەیاوەری ھەڤاڵانی مەڵبەندی نەینەوا و کادرانی دەڤەرەکە بەشداریان کرد لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان . 

لەمیانی بەشداریان هەریەك لە پەرستگای لالشیان لەقەزای شێخان بەسەرکردەوە و لایەن میری ئێزدییەکان و گەورەپیاوان و کەسایەتی ئێزدییەکان پێشوازیکران، دواتریش سەردانی مالی بابە شێخ سەرۆکی جڤاتی روحانی ئێزدی و میر فاروق بەگ و ژمارەیەك خانەوادەی شەهیدانی لە ناحیەی ئەلقوشیان کرد.

 هاوکات لە ناحیەی بەعشیقە ژمارەیەك کەسایەتی و هۆزی ئێزیدی و کادرانی دەڤەرەکەی بەسەرکردەوە.

 وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە خوشك و برا ئێزدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن و رایانگەیاند:" وەك یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەمیشەیی ئێزیدییەکان دەکەین و بۆ خزمەتکردنیان ئامادەین".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket