riklam

قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە

کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24
قوباد تاڵەبانی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لەپۆستێکیدا، کە لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە تاوانی بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی:" لە رۆژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە".

دەقی پۆستەکە:

رۆژێکیتر و تاوانێکیتر..

لە رۆژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە.

٥٠ ساڵ لەمەوبەر بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق، قەڵادزێی هەمیشە خۆڕاگر و بینای زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بۆردومان کرا و بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی و لە ناویشیاندا مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ شەهید و برینداربوون.

یادی ئەو شەهیدانە و رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین و هەرگیزیش ئەو تاوانە و هیچ تاوانێکی دیکەی رژێمی بەعس لەبیر ناکەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket