riklam

سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی

کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە

لە یادی ٥٠ ساڵەی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی-دا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" ‎ یادی كارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ ‌و بیروەرییەكانی تری گەلەكەمان، پێویستە ببنە هەوێنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان‌و تەبایی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان‌و چارەسەركردنی كێشەكان‌و چاكسازیی ڕاستەقینه لەسەرجەم كایەكانی ژیاندا لە پێناو فەراهەمكردنی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان".

راشیگەیاند:" هێشتا تەواوی ئاوات‌و ئامانجی شەهیدانی ‌كوردستان‌و ئەنفالكراوەكان بەدینەهاتووە، چەسپاندنی مافە نیشتمانیی‌و دەستوری‌و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان، هەماهەنگی‌و یەكهەڵوێستی هەموولایەكی پێویسته".

" هاوکات ساڵی ١٩٦٨ لەسەر داوا و جهودی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال دهۆک کرا بە پارێزگا ، زانکۆی سلێمانی دامەزرا، هەر لە سەرەتاوە زانکۆ تاقانەکەی کوردستان لە سلێمانی بووە مەرکەزێکی گرنگی بزوتنەوەی کوردایەتی و سەنتەرێکی زانستی سەردەمی رژێمی بەعس هەر زوو کەوتە گەفکردن لە سلێمانی بۆ گەمارۆدانی "، وتەبێژی یەکێتی لەپەیامەکدا وایوتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket