هه‌ولێر.. یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی شانۆیی مۆنۆدراما سازده‌كرێت
ئەدەب وهونەر 07:05 PM - 2016-04-08
.
وابڕیاره سه‌عات 11ـی نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 10/4/2016، كه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما به به‌شداری 10 شانۆگه‌ریی جیاواز له‌ناو هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ساز بكرێت و ماوه‌ی 10 ڕۆژیش به‌رده‌وام بێت.
له‌م باره‌یه‌وه هیوا سوعاد به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی له‌قه‌یرانێكی سه‌ختداین، به‌ڵام ناكرێت هونه‌ر له‌و وڵاته بوه‌ستێت، بۆیه ئێمه بڕیارمانداوه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌شانه ماوه‌ی 10 رۆژ فیستیڤاڵێكی هونه‌ری به هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان لقی هه‌ولێر له‌ناو هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ساز بكه‌ین، كه چه‌ند به‌رهه‌مێكی شانۆیی له‌خۆوه ده‌گرێت، زۆربه‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌یش به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێرن.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ساته‌وه‌ختی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌شدا رێزلێنانێك بۆ 150 هونه‌رمه‌ندی خۆبه‌خش له بواره‌كه‌دا ساز ده‌كه‌ین، كه به گیرفانی به‌تاڵی خۆیان به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هۆڵه شانۆییه‌كه‌ی ئێمه‌دا نمایش كردووه.
ناوبراو له‌باره‌ی به‌رهه‌مه به‌شداربووه‌كان و ناوی نمایشه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌بۆ PUKmedia دواو وتی:
ده‌بمه ئه‌كته‌ر له‌چاوه‌ڕوانی گۆدۆ/ داڕشتنه‌وه و ده‌رهێنانی نیهادجامی و له10/4/2016 نمایش ده‌كرێت.
مینا/ نوسین و ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌دسالار 11/4/2016 نمایش ده‌كرێت.
زایه‌ڵه‌ی ئاسمان/ نوسینی سه‌باح عه‌توان و ده‌رهێنانی ته‌ها بیبانی 12/4/2016 نمایش ده‌كرێت.
منداڵێك له‌دایك ده‌بێت/ نوسینی قاسم مه‌ترود و ده‌رهێنانی (جوتیار ره‌فعه‌ت) 13/4/2016 نمایش ده‌كرێت..
من و شێلم فرۆشه‌كه/ نوسینی گه‌زیزه و ده‌رهێنانی (شوان حه‌مه سه‌عید) 14/4/2016 نمایش ده‌كرێت..
هیوایه‌ك به‌رله‌مردن/ نوسین و ده‌رهێنانی (ئومێدكه‌مال) 15/4/2016 نمایش ده‌كرێت..
خۆشه‌ویستی هه‌نگاوێك لێمه‌وه دووه/ ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی (زاهیرعه‌به‌ڕه‌ش)، 16/4/2016 نمایش ده‌كرێت..
رۆژمێری پیاوێكی سه‌یر/ نوسینی گۆگۆڵو ئاماده‌كردنی (ئازادبه‌رزنجی) ،ده‌رهێنانی عوسمان فارس، 17/4/2016 نمایش ده‌كرێت..
تابلۆیه‌ك ژكوشتنێ/ ده‌رهێنانی (هه‌ڵكه‌فتئیدریس)، 18/4/2016 نمایش ده‌كرێت..
سۆزی شه‌و/ نووسین و ده‌رهێنانی (ناسرئه‌لئوجه‌لی).
PUKmedia وڵات جه‌لال به‌یار
هەواڵی زیاتر
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
08:53 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
08:30 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
04:18 PM - 2026-06-23
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
06:15 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
04:58 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
پێشنیار دەکرێت نەخۆشخانەی روقیە لە هەڵەبجە دروست بکرێت
کوردستان 12:24 PM - 2026-06-23 -
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین
کوردستان 12:04 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە
کوردستان 11:58 AM - 2026-06-23 -
هۆکاری بەرزی نرخی سوتەمەنی لەهەرێم و نزمی لەجیهان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-23 -
منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بەشەخۆراکیان پێدەدرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-06-23 -
کەشناسی: پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
کوردستان 10:22 AM - 2026-06-23 -
لە نێوان دەرگا و قفڵ؛ گەڕان بەدوای کلیلی داهاتوودا
بیروڕا 09:48 AM - 2026-06-23 -
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
جیهان 09:45 AM - 2026-06-23





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

