یادی 74 ساڵەی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرەکەی کورد
کوردستان 01:00 PM - 2021-06-19
.
74 ساڵ بەسەر لە سێدارەدان و شەهیدکردنی چوار ئەفسەرەکەی کورد(مستهفا خۆشناو، محهمهد قودسی، عیزهت عهبدولعهزیز و خیروڵڵا عهبدولکهریم) تێدەپەڕێت، کە دوای روخانی کۆماری کوردستان بە نیازپاکی خۆیان بڕواکردنیان بە بڕیارەکەی حکومەتی ئەو کاتی عیراق بڕیاری گەڕانەوە دەدەن.
هەر چوار ئەفسەرەکە پێشووتر و بەر لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە عیراق بوون و لە ناو سوپای مەلەکیدا، پلە و پۆستەکەیان بە ئاواتێکی گەورەتر جێهێشت بوو.
حکومەتی عیراق، ئەگەرچی بڕیاری لێخۆشبوونی دەرکردبوو بۆ هەموو ئەوانەی دەگەڕێنەوە عیراق، بەڵام بڕیارەکە بۆ چوار ئەفسەرەکە پێچەوانە بوو، ئەوە بوو بە فەرمانی ساڵح جەبری سەرۆکی حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە دادگای سەربازیدا لە 19ی حوزەیرانی ساڵی 1947دا حوکمی لە سێدارەنیان بەسەردا جێبەجێکرا.
دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری لە سێدارەدانیان، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی خرۆشان و رژانە سەر شەقامەکان و ئێوارەی هەمان رۆژ خۆپیشاندان لەبەردەکی سەرا دەستیپێکرد و رووی لە فراوان بوون کرد، بەڵام وەک هەمیشە حکومەت بێباک بوو لە ئاست داواکاری هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران، گوێی لێ نەگرتن و بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێکرا.
دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە و لە سێدارەدانی هەر چوار ئەفسەرەکە، تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە کوردستان و هەر یەکەیان بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرا.
PUKmedia کوردستانی نوێ

هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
184هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:17 AM - 2026-07-27
ئێران داوای 11 ملیار دۆلار قەرز لە عیراق دەكاتەوە
10:46 PM - 2026-07-26
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26






.png)
دابەزێنە

