سێ ساڵه وه‌ك خۆبه‌خش خزمه‌تی ئاواره‌كان ده‌كات
چاوپێکەوتن 03:57 PM - 2017-04-04.
له‌ساڵی 2014 دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئاوه‌ره‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی عیراق رویان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا لێپرسراوی لیژنه‌ی ئاواره‌كانی كۆیه به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه هاوكاری ئاواره‌كانی سنوری كۆیه بكات .
محه‌مه‌د مه‌غدید لێپرسراوی لیژنه‌ی ئاواره‌كانی كۆیه خۆبه‌خشانه ماوه‌ی سێ ساڵه هاوكاری ئاواره‌كانی سنوری كۆیه ده‌كات و بۆ PUKmedia وتی: له‌ساڵی 2014 دا له‌كاتی هاتنی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆرستانی ده‌ستی داعش ئێمه كه مپینێكمان پێكهێنا له‌گه‌ڵ قائیمقام و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌سه‌دان تۆن خۆراك و پێخه‌ف و شیر‌و حه‌فازه‌ی منداڵمان بۆ ئاواره‌كان كۆكرده‌وه دواتر هه‌ڵساین به ئه‌نجامدانی ئاماری ئاواره‌كان دۆزینه‌وه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه .
دواتر له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوخۆیی و بیانیه‌كان په‌یوه‌ندیمان به‌ست و له‌رێگای ئه‌وانه‌وه توانیمان زۆرترین هاوكاری به‌سه‌ر ئاواره‌كان دابه‌شبكه‌ین .
پاشان په‌یوه‌ندیمان به كۆمپانیای نه‌وتی ته‌ق ته‌قه‌وه كرد‌و له‌رێگه‌ی بنارخانه‌وه توانیمان باشترین كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروستبكه‌ین .
وتیشی: له‌ساڵی 2014 دا نزیكه‌ی 3000خێزانی ئاواره له‌كۆیه بوون، له‌گه‌ڵ زیاتر له 500 خێزانی په‌نابه‌ری كوردی رۆژئاوا، له‌گه‌ڵ هاوكاری كردنی ئاواره‌كان من بیرم له‌وه كرده‌وه كه هاوكاری خێزانه هه‌ژاره‌كانی كۆیه‌و ده‌وروبه‌ریشی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و بریندارانی پێشمه‌رگه كۆبوینه‌وه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه، زیاتر له 1500 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت سوودمه‌ندبوون له‌وه‌رگرتنی خۆراك و زۆپاو كه‌لوپه‌لی ناوماڵ .
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكیش له‌رێگای رێكخراوه‌كانه‌وه توانیومانه هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین و بیگه‌یه‌نینه ده‌ستیان، به‌تایبه‌تی خۆراك و چاكه‌ت و ده‌رمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندجارێك نه‌وتمان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری كۆیه دابینكردووه .
ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی قورسیان هه‌بووه، ده‌ستی هاوكاریمان بۆ درێژ كردوون .
هه‌رله‌م دوو ساڵه‌دا له‌رێگای رێكخراوه‌كانه‌وه چه‌ندین خولی جۆراوجۆرمان بۆ ئاواركان و خه‌ڵكی شاره‌كه كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ خولی هاوینه بۆ مامۆستا‌و خوێندكاران .
هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌كته‌بێك بۆ خوێندكاره دابڕاوه‌كان له‌خوێندن له‌سه‌ره‌تادا نزیكه‌ی 3000خێزانی ئاواره هه‌بوون كه نزیكه‌ی 1600 خێزانیان عه‌ره‌ب بوون ئه‌وانی تر كوردی شه‌به‌ك و كاكه‌یی و ئێزدی و مه‌سیحی و كوردی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بوون، به‌ڵام له‌ئیستادا نزیكه‌ی 1300 خێزانی ئاواره له‌كۆیه ماونه‌ته‌وه، كه 800 خێزانیان عه‌ره‌بن و ئه‌وانی تر كوردی شه‌به‌ك و كاكه‌یی و ئێزدی و مه‌سیحین، له‌گه‌ڵ زیاتر له 260 خێزانی كوردی رۆژئاوا واته كوردی سوریان، ئه‌وانه‌ی كه له‌م كارانه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه، قائیمقامی كۆیه و لیژنه‌ی باڵای ئاواره‌كانن .
محه‌مه‌د مه‌غدید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا خوێندنگه‌یه‌مان له‌رێگه‌ی رێكخراوی ئینته‌رسۆسی ئیتاڵی و رێكخراوی یونسێف كردوه‌ته‌وه، كه زیاتر له 300 خوێندكاری تێیدا ده‌خوێنن و رۆژانه وانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی و بیركاری ده‌خوێنن و هه‌روه‌ها خۆراك و كه‌لوپه‌لی خوێندنیان پێده‌درێت، كه ئه‌و خوێندنگه‌یه 13 مامۆستا و دوو پاسه‌وانی بۆ دابینكراوه‌و بڕیاره به‌درێژایی وه‌رزی هاوین و تا كۆتایی مانگی نۆ به‌رده‌وامبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵماندا بۆ دروستكردنی ده‌رگای دووه‌می قشڵه بۆ سه‌ر گۆڕی دڵداری شاعیر به‌ناوی ده‌رگای وریا كه له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ر وریا عومه‌ر و سه‌ركه‌وت سۆفییه‌وه ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها كارێكی زۆر گرنگی ترمان له مانگی10ی 2016ئه‌نجام دا ئه‌ویش بریتی بوو له ڤیستیڤاڵێك بۆ ئاواره‌كان به‌ناوی خه‌نده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان كه‌ئه‌ویش وریا عومه‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای وریا سپۆنسه‌ری كرد‌و هاوكاری كردین.
PUKmedia كاوه عه‌بدوڵڵا / كۆیه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26