riklam

پرۆژه‌ی DNA یه‌كه‌ی د.فێردیناند تێروانینی كورد ده‌گۆڕێت

چاوپێکەوتن 05:57 PM - 2017-03-05
.

.

شۆڕشی نوێ، به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جیا له‌ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشان له‌ دوای هه‌ره‌س، به‌ چه‌ندین هه‌وراز و نشێو و زه‌حمه‌تییه‌كانی خه‌باتی شاخ هاوشانی قوربانیدان و گیانبه‌خشینی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌، دۆزی كوردی به‌ ئه‌مڕۆ گه‌یاند، مێژووی ئه‌م شۆڕشه‌ نوێیه‌، به‌جۆرێك ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و دره‌وه‌ هه‌بوو، كه‌ چه‌ندین رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌ر "گیانی خۆیان ده‌خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌" و به‌شوێن شۆڕشگێراندا ده‌گه‌ڕان، ئێستاش چه‌ندین وێنه‌ی ده‌گمه‌نی ئه‌وكات كه‌شایه‌تدانی ئه‌وكاته‌ ده‌ده‌ن هه‌ن.

د.فێردیناند هێنێر بیشله‌ر یه‌كێكه‌ له‌و فۆتۆگرافه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه‌ به‌شێك له‌ مێژووی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی له‌لایه‌، یه‌كێك له‌وێنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی فۆتۆیه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌، كه‌ له‌سه‌ر په‌یژه‌ی سه‌ربانی گوندێك دانیشتووه‌ و سه‌رقاڵی نوسینی نامه‌یه‌كه‌، له‌وكاته‌دا بێشله‌ریش به‌ سه‌لیقه‌ و لێهاتووی خۆی ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌گرێت، كه‌ ده‌بێته‌ وێنه‌یه‌كی گرنگ و به‌ربڵاو له‌ كوردستان.

به‌شی سێیه‌م
بێشله‌ر یه‌كێكه‌ له‌ دۆسته‌ دێرینه‌كانی مام جه‌لال و كورد، ئێستا له‌ بوارێكی دیكه‌دا هه‌وڵی خزمه‌تكردن به‌ كورد و دۆستایه‌تییه‌ مێژووییه‌كه‌ی ده‌دات و له‌بواری شوێنه‌وارناسیدا كارده‌كات و له‌ شاری سلێمانییه‌، سایتی PUKmedia به‌ ده‌رفه‌تی زانی كه‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا بكات و به‌ چه‌ند به‌شێك بڵاویان ده‌كاته‌وه‌. كه‌ تێیدا د.فێردیناند هێنێر بیشله‌ر، باس له‌ گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی له‌كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كورد، ده‌كات و ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئێستا " له‌رێی پشكنینی DNA پشكنین بۆ خاكی كوردان ده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كه‌ كورد خاوه‌نی خاكی خۆیه‌تی".

كورده‌كان ماد نین
پرۆژه‌كه‌ی د.فێردیناند كه‌ ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌سڵ و فه‌سڵی كوردو ئه‌و پێیوایه‌ "كورده‌كان دروستكه‌ری شوێنه‌وارن و دواتر كراون به‌ ئێرانی".

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی فێردیناند، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ئه‌شكێنێت كه‌ كورده‌كان له‌ ماده‌كانه‌وه‌ هاتوون، به‌ڵكو به‌ر له‌ماد كورد هه‌بووه‌ و له‌سه‌رخاكی خۆی ژیاوه‌، ئه‌و وه‌كو مێژووناسێك، بڕوای به‌و بیرۆكه‌یه‌ نییه‌، به‌ڵكو رایوایه‌ " كورده‌كان میلله‌تێكن، دواتر نه‌ته‌وه‌ی تریان تێكه‌ڵ بووه‌ و زمانی ئه‌وانیان وه‌رگرتووه‌". د. فێردیناند ده‌ڵێت:" جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كورده‌كان ئه‌سڵیان فارسی بێت، یاخود ته‌نیا زمانیان فارسیی بێت" بۆیه‌ ده‌ڵێت:" ئه‌نجامی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وا له‌كورده‌كان ده‌كات، به‌ چاوێكی دیكه‌ خۆیان ببینن، گه‌وره‌تر له‌ خۆیان بڕوانن"

كورد 8 هه‌زار ساڵ پێش مه‌سیح

ئه‌م پسپۆره‌ی بواری شوێنه‌وار ده‌ڵێت:" ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زانیاری سه‌لمێنراومان پێ ده‌دات، كه‌ كورده‌كان دروستكه‌ری شوێنه‌وارو خاوه‌نی زه‌وی خۆیانن و مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 8 هه‌زار ساڵ پێش مه‌سیح"، دواتر د. فێردیناند كورد به‌راورد ئه‌كات به‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی و ده‌ڵێت:" ئێوه‌ حه‌زتان له‌قسه‌ی خۆشه‌، ئێمه‌ش حه‌زمان له‌ قسه‌ی خۆشه‌، ئێوه‌ خواردنی خۆش و گۆشت زۆر ده‌خۆن، ئێمه‌ش خواردنی خۆش و گۆشت زۆر ده‌خۆین. كورد و نه‌مساوی هه‌ر دووكیان  بۆ مافی خۆیان و دیموكراسی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌جه‌نگن و جه‌نگاون".

هه‌ردووكمان به‌ر كاره‌ساتی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كه‌وتوین و خاكمان له‌لایه‌ن بیانییه‌كانه‌وه‌ به‌ش به‌ش كراون. كلتورمان له‌یه‌ك ده‌چێت، بۆیه‌ "خه‌مخۆری یه‌كترین و زۆربه‌ی هاوڕێ دڵسۆزه‌كانم كوردن".

PUKmedia

 

28 (1) [800x600].jpg

28 (3) [800x600].jpg

28 (4) [800x600].jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket