فۆڵكڤۆر: كورد نێوماڵی خۆی ڕێكنه‌خاته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی ده‌بێت
چاوپێکەوتن 10:06 AM - 2016-12-08.
رۆژهه‌ڵاتناس و نووسه‌ری گه‌وره‌و به‌ناوبانگی نه‌رویجی و جیهانی "ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد" ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشوو دامه‌زرێنه‌ری گروپی دۆستانی كورد له‌و دامه‌زراوه، رایگه‌یاند كه كورد له ناوچه‌كه‌دا رۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاو و به‌هێزی ده‌بێت له ئاینده‌داو كۆتایی به جه‌نگ و دیكتاتۆریه‌ت دێنن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد" له دیدارێكی تایبه‌ت به PUKmedia دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه روه‌تی ئازادی و به‌رخودان له توركیادا رۆژ به‌ڕۆژ لایه‌نگرو پاڵپشتی زیاتری ده‌كرێت، دوور نیه وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی له ده‌سه‌ڵاتی توركیادا روونه‌دات. وتیشی: ئه‌گه‌ر كورد نێو ماڵی خۆی رێكنه‌خاته‌وه‌و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ نه‌بن، ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتوویان بكات.
*له جه‌نگی دژ به داعش "پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕه‌ڤان و گه‌ریلا" شه‌ڕی راسته‌قینه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان كردووه، له‌باتی هه‌موو جیهان له مه‌یدانی جه‌نگ جه‌نگاون شه‌هیدو قوربانێكی زۆریان داوه، ئایا وڵاتان و جیهان به‌گشتی به‌مه ده‌زانن؟ ئه‌مجاره‌ش كورد ناكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان؟
-به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری وڵاتانی دونیا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌و هاوكاری و ده‌ستخۆشییه‌كیان نه‌بوو بۆ خه‌بات و به‌رخودانی كورد به‌گشتی و رۆژئاواش به‌تایبه‌تی، ته‌نها چه‌ند وڵاتێك نه‌بێت له‌وانه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی نه‌رویج "ئێرنا سۆلبێرگ" و "ئه‌نگێلا مێركل" راوێژكاری وڵاتی ئه‌ڵمانیاو چه‌ند وڵاتێكی تر له ساڵی 2014 و سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆرستی داعش وتیان كه ته‌نها هێز بتوانێت داعش راگرێت له مه‌یدانی جه‌نگدا، ئه‌وا هێزی "یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ژه‌ن" له رۆژئاوا‌و سوریادا، بێگومان پێشمه‌رگه‌ش رۆڵی سه‌ره‌كی بینی گه‌رچی له سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه شه‌نگال كه‌وته ده‌ست داعش و جینۆساید‌و قڕكردنی ئێزیدیه‌كان ده‌ستی پێكردو مێژووش قه‌د له‌بیری ناكات، به‌ڵام پرسیارێكی بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه كه بۆ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه به چه‌كی قورسه‌وه له‌وێ كشانه‌وه به‌بێ هیچ به‌رگیرییه‌ك شه‌نگال چۆڵ كرا؟! زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان هاوكارێكی زۆر باشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتیان كرد، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی هێرشی ئاسمانی، به‌ڵام بۆچی بۆ رۆژئاوا هیچ نه‌بوو تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی درێژ؟
منیش ده‌پرسم بۆچی وڵاتی نه‌رویج هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به "باشور" ده‌كات به‌ڵام هاوكاریكردنی "رۆژئاوا" ره‌ت ده‌كاته‌وه؟ ته‌نها هاوكاری مرۆیی به رۆژئاوا ده‌كات و ماوه‌ی چوار ساڵه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر كورد نێوماڵی خۆی رێكنه‌خاته‌وه‌و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ نه‌بن، ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتوویان بكات، دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆز‌و پڕ مه‌ترسییه، نابێت هێزه كوردییه‌كان ته‌واوی كارته‌كانیان بخه‌نه ده‌ست وڵاتێك یاخود هێزێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ژیرانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا سیاسه‌ت بكه‌ن.
*له دیداری پێشوماندا زۆر به‌ڵگه‌ت خسته‌ڕوو له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ داعش، ئایا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه؟
-نه‌ك من، سكرتێری گشتی ناتۆ‌و ته‌واوی ئه‌ندامان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو رێبه‌رانی هه‌موو ده‌وڵه‌تان چه‌ندین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو و به‌هێزیان له‌به‌رده‌سته، كه‌وا ده‌وڵه‌تی توركیا به هاوكاری "سعودیه‌و قه‌ته‌ر" پاڵپشتێكی به‌هێزی داعشن له‌ڕووی دارایی و دابینكردنی چه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش به‌بێ ئه‌وان هێزو توانایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئه‌م كه‌یسه‌ش به‌ڕوونی و ئاشكرا سه‌لمێنراوه‌و له‌به‌رده‌ستی هه‌مووانه.
*وه‌ك ده‌ڵێن ته‌واوی به‌ڵگه‌كان له‌به‌رده‌ستن تاوه‌كو كه‌ی ناتۆ‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا بێده‌نگ ده‌بن؟
-ره‌نگه تا ئه‌وكاته‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه، ئه‌م چه‌شنه كه‌سیانه هه‌روا به ئاسانی و ساده‌یی تێناپه‌ڕن و رۆژێك دێت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره گروپانه‌دا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه‌و هاوكاریان بوون، باجه‌كه‌ی بده‌ن.
*ئاینده‌ی توركیا چۆن ده‌بینن له داهاتوو؟
-به‌ڕاستی من نازانم له داهاتوودا چی رووده‌دات، به‌ڵام كرداره‌كانی ئه‌ردۆگان ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپی و هه‌ڵدێر ده‌بات، بۆ نموونه ئه‌و هێزانه‌ی توركیا له سوریا‌و عیراق جێگیری كردوون و له‌زۆر ناوچه‌یه‌ك شه‌ڕ ده‌كات و سنووری ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌زاندووه‌و خاكی داگیركردوون، ئه‌وه‌ی روونه‌و ده‌یزانین ئه‌وه‌یه ئامانجی ئه‌ردۆگان به‌رفراوانكردنی سنوور‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پشتی هاوكارییه‌كانی ناتۆ ده‌كات و زۆر بابه‌تێك له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كارده‌هێنێت، من هیواخوازم ناتۆ سنورێك بۆ توركیا دا‌نێت و نه‌بێته هۆی به‌هێزی و پاڵپشتی نه‌كات، گومانی تێدا نیه له داهاتوو باجی قورس ده‌دات له‌سه‌ر داگیركردنی خاكی وڵاتانی دراوسێی، ره‌نگه ئێستا ئه‌وان له جه‌نگ بن و جددی نه‌بن.
*به بڕوای ئێوه زیندانی و هێرش و رووخانی شاره كوردییه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت؟
-كرداره تیرۆرستییه‌كان له "نوسه‌یبین، سوور، سلۆپی، جزیره، شیرناخ" و چه‌ند شارێكی تری كوردی، شكان و پێشێلكردنی یاساكانی مافی مرۆڤن، له مانگی 2ی 2016 سه‌رۆك ئه‌ردۆگان فه‌رمانی دابوو به سه‌ربازه‌كانی له جزیره بۆ سوتاندنی چه‌ندین باره‌گاو ئۆفیس و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی نێوخۆی و سیاسی له‌وانه "مێهمه‌ت تونج، رۆژنامه‌نووس "رووهه‌ت ئه‌كتاش" له ئازادی وڵات و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر، دواتر سه‌ربازه‌كان فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان و پارته‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه بۆ سووتاندنی به‌شێك له جه‌سته‌ی كه‌سانی داواكراو ئۆفیس و باره‌گاكان، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌ردۆگان و هاوشێوه‌كانیان ماسكه‌كانیان له‌ڕوودا لادرێت و بناسرێن و له به‌رده‌م دادگای جیهانی دادگای كرێن تا راگیرێت، ئه‌گه‌رنا به بڕوای من كرده‌وه‌كان ئه‌و راستیانه‌یان سه‌لماندووه كه به‌ڵێ به‌داخه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت و ئازادی كوژه درێژه‌ی ده‌بێت.
*رای به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌رۆك و سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانتاران و ده‌یان كه‌سه‌یه‌تی سیاسی كورد له باكوری كوردستان چییه؟
-گرتن و زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به‌ڕێزان "سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش" و "فیگه‌ن یوكسه‌كداغ" چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و پارته، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا‌و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی تر له پارت و هێزه‌كانی تر‌و به‌كارهێنانی هێز له‌دژی پارته كوردی و توركییه‌كان، هه‌نگاوێكی هه‌ره گرنگه بۆ قۆناغی به دیموكراسی بوون، دڵنیام روه‌تی ئازادی و به‌رخودان له توركیادا رۆژ به‌ڕۆژ لایه‌نگرو پاڵپشتی زیاتری ده‌كرێت، دوور نیه وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی له ده‌سه‌ڵاتی توركیادا روونه‌دات و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش كراوه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ردۆگان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بن له په‌یڕه‌و كردنی ئه‌مجۆره سیاسه‌ته چه‌وته، ئه‌ردۆگان به‌مشێوه‌یه ده‌یه‌وێت هێزه ئازادیخوازه‌كان تێكشكێت و سه‌ركوتیان كات به‌زۆری هێزو كاری تیرۆرستی، به بڕوای من و زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ناوچه‌كه‌و جیهان له كۆتاییدا ئه‌ردۆگان تووشی شكستێكی گه‌وره ده‌بێت.
*له سوریادا توركیا به هێزی سه‌ربازی زۆر شوێنی كۆنترۆڵ كردووه‌و سنووری به‌زاندووه، له پاشان راده‌ستی داعشی ده‌كات؟ ئایا ئه‌وان راده‌گیرێن یاخود به‌رده‌وام ده‌بن؟
-به بڕوای من سه‌رۆك ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته شه‌ڕخوازییه به‌م دوو هۆكاره، یه‌كه‌م: بۆ تێكشكاندن و له‌باربردنی ئه‌و دیموكراتی و پێشكه‌وتنه‌ی رۆژئاوا، دووه‌م: شاردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆیی و شكسته‌كانی ده‌وڵه‌ته، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش تاسه‌ر نابێت بۆ ئه‌ردۆگان و له‌نێو "توركیا‌و سوریا‌و عیراق" كۆمه‌ڵگا له ناخ و هه‌سته شه‌ڕانگێزی و پیلاناوێكانی تێگه‌شتوون و دره‌نگ یان زوو رایده‌گرن و ده‌یوه‌ستێنن، ره‌نگه زۆریش خراپ لێی ده‌رچێت.
*بۆچونتان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری كاتی له ئۆسلۆی پایته‌خت، به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و حوكمی؟ ئه‌م پێشوازییه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
-بێگومان ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره مه‌زن بوو بۆ هه‌موو كورد‌و رۆژئاوا، له كۆنفرانسی رۆژئاوا كه له به‌رواری 26 و 27ی نۆڤه‌مبه‌ر به‌سترا له شاره‌وانی ئۆسلۆ، به ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و سیمبولی و ئه‌كادیمی و نووسه‌رو رۆشنبیر‌و چه‌ندین چین و توێژی تر، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه بوو كه‌وا زۆر ده‌ستێك هه‌یه بۆ درێژكردن و هاوكاریكردنی گه‌لی كورد‌و رۆژئاوا، ئه‌وه‌شی سه‌لماند بۆ دنیا كه‌وا ئه‌م گه‌له چه‌نده قاره‌مان و تێكۆشه‌رن و زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه تێده‌كۆشن و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و بوونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن و دیموكراتیك، نوێنه‌ری ملیۆنه‌ها خه‌ڵك ئاماده‌بوو له‌و كۆنفرانسه‌و ئاشنابوون به گه‌لی كورد‌و دۆزه ره‌واكه‌ی و له زۆربه‌ی ماس میدیای جیهاندا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و رۆژه‌یه كه‌وا ئێمه‌و ئێوه‌ش وه‌ك گه‌لی كورد نابێت هه‌رگیز له‌یادی بكه‌ین، من ئاواته‌خوازم رۆژێك بێت له نه‌رویجی ته‌واوی وڵاتانی دونیا كورد سه‌فاره‌ت و كونسوڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكاته‌وه‌و وه‌كو وڵاتان و گه‌لانی سه‌ر رووی زه‌وی ببنه خاوه‌نی ماف و كیانی خۆیان.
*ئایینده‌ی كوردستان چۆن ده‌بینن؟
-كورده‌كان ته‌نها خۆیان مافیان هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆیان و كوردستان بده‌ن، ئێمه ده‌زانین كورده‌كان ئایینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، به بڕوای من كورد له ناوچه‌كه‌دا رۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاو و به‌هێزی ده‌بێت له ئایینده‌داو كۆتایی به جه‌نگ و دیكتاتۆریه‌ت دێنن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
*دۆسته دڵسۆزه‌كه‌ی گه‌لی كورد كاری داهاتووتان چییه؟
-به بۆچوونی من گه‌یاندنی زانیاری له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌داو هاوكارییه‌كانی تر، گرنگترین ئه‌و كارانه‌ن كه‌وا ئێمه‌ی دۆست و نزیكی گه‌لی كورد له نه‌رویج بیكه‌ین، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش خۆتان ده‌بێت رۆڵی زیاتر بگێڕن، ئێمه زۆر خۆشحاڵین گه‌نجانێكی به‌توانای وه‌ك ئێوه هه‌ن به‌رده‌وام خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانتان جگه له كار‌و ژیانی تایبه‌تی خۆتان خۆبه‌خشانه خه‌بات ده‌كه‌ن، من ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م و سوپاسم نه‌بڕاوه‌یه، كه‌وا بایه‌خی زۆر به دۆسته‌كانتان ده‌ده‌یت و زووزوو به‌سه‌ریان ده‌كه‌یته‌وه‌و كاره نوێكانیان به خوێنه‌رانی كورد ئاشنا ده‌كه‌یت، به‌هیوای چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌توانا له‌نێو ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌و نه‌رویج به‌تایبه‌تی هه‌ڵكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو دۆسته‌كانتان كاره‌كانمان به‌ئاسانی له‌به‌ر بڕوات.
دواكاری بچووكیشمان پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری داراییه بۆ كردنه‌وه‌و چاككردنی یاریگایه‌كی تۆپی پێیه بۆ كچان و كوڕانی كۆبانی.
ژیانی ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد له زاری خۆیه‌وه:
ناوی "ئێرلینگ فۆلكڤۆرد"ـه، خه‌ڵكی وڵاتی نه‌رویجه، ماوه‌ی 40 ساڵ له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌روێج له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كاری كردووه‌و ئێستا خانه‌نشین كراوه، زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی به كاری سیاسی و نووسینه‌وه به‌سه‌رده‌بات، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له پارتی سوور چوار ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویج بووه له‌سه‌ر هه‌مان لیست، له بواری نووسینیدا ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌و چه‌ندین كتێبی تائێستا له‌چاپ دراون و وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به چه‌مكه جیاواز‌و به‌رفراوانه‌كه‌ی دونیای سیاسه‌ت و كاری دیپلۆماتیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له ژیانی سیاسی خۆی له ماوه‌ی كاركردنیدا له‌و بواره‌دا.
PUKmediaهه‌ورامان ئه‌حمه‌د تاوه‌گۆزی - نه‌رویج
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26