كوردسینه‌ما.. ماڵپه‌رێكی تایبه‌ت به‌فیلم و درامای جیهانی به‌ژێرنووسی كوردی
ریپۆرتاژ 11:24 AM - 2016-10-19.
كورد سینه‌ما، یه‌كه‌مین ماڵپه‌ری تایبه‌ت به فیلم و درامای ژێرنووسكراوی كوردییه له هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ده‌رباره‌ی ئامانج و جۆری فیله‌كانیان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره به‌وپێیه‌ی سوودی زۆری هه‌یه بۆ بینه‌ری فیلم له كوردستان، PUKmedia چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ره‌كه كرد‌و ورده‌كاری و زانیاری بۆ روونكردینه‌وه.
به‌شه‌كانی كورد سینه‌ما
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه له چه‌ند به‌ش پێكهاتووه؟ بڕیار بورهان سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ره‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی گشتی، كورد سینه‌ما له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت، ئه‌وانیش بریتین له (ماڵپه‌ری ره‌سمی، لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گروپی ره‌سمی له فه‌یسبووك). هه‌روه‌ها ماڵپه‌ره‌كه‌ش له‌م به‌شانه پێك دێت (فیلم، دراما، ئه‌نیمی، هه‌واڵ).
11 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن؟ وتی: نزیكه‌ی 11 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ین جگه له وه‌رگێڕه‌كان، واتا ئه‌و 11 كه‌سه كاری به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی كورد سینه‌ما ده‌كه‌ن.
كه‌لێنی بواری فیلمی ژێرنووسكراوی كوردی پڕده‌كه‌نه‌وه
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئامانجیان له دروستكردنی ئه‌و ماڵپه‌ره چیه؟ ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ فراوان بوونی ته‌كنه‌لۆجیاو زیادبوونی به‌رچاوی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره زیره‌كه‌كان به‌وپێیه‌ی له ئێستادا بینه‌ر خولیای ئه‌وه ده‌كات بتوانێت له رێگه‌ی تاكه ئامێرێكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ هه‌موو شتێك هه‌بێت و له‌ناو ئه‌وه‌شدا فیلمه‌كان، ئێمه‌ش هه‌ستمان كرد كه‌لێنێك هه‌یه له بواری فیلمی ژێرنووسكراوی كوردی كه بتوانرێت له رێگه‌ی ئامێری زیره‌ك و مۆبایله‌كانه‌وه بینه‌ر سوودیان لێ وه‌ربگرێت، بۆیه هه‌ستاین به دامه‌زراندنی كورد سینه‌ما به‌و مه‌به‌سته‌ی كوردیش بێبه‌ش نه‌بێت له‌و بواره‌و دواتر په‌ره‌مان پێداو كردمانه پێگه‌یه‌كی باشیش بۆ هه‌واڵ و زانیاری سینه‌مایی.
فیلمی هه‌موو زمانه‌كان وه‌رده‌گێڕن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زیاتر فیلمی چ زمانێك وه‌رده‌گێڕن؟ بڕیار بورهان وتی: به شێوه‌یه‌كی گشتی فیلمی بیانی ژێرنووس ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراون، واتا فیلمی هه‌موو زمانه‌كانن به‌ڵام له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریده‌گرین، ئه‌مه جگه له فیلم دراما‌و هه‌واڵه سینه‌ماییه‌كانیش كه به زمانی كوردی بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه.
به چه‌ند رێگایه‌ك فیلم هه‌ڵده‌ژێرن بۆ وه‌رگێڕان
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كێ فیلمه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ وه‌رگێڕان؟ وتی: سێ جۆر هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه بۆ فیلمه‌كان، جۆرێكیان به راپرسی له په‌یجی ره‌سمیمان سێ فیلم داده‌نێین و هاوڕێیانی په‌یج یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرن، جۆرێكی تریان وه‌رگێڕه ده‌ره‌كییه‌كانمان به ویستی خۆیان فیلم هه‌ڵده‌بژێرن، جۆری سێهه‌میش وه‌رگێڕانی فیلمه نوێیه‌كانه، كه ئه‌مه‌یان وه‌رگێڕه هه‌میشه‌ییه‌كان زیاتر كاری بۆ ده‌كه‌ن.
مه‌به‌ستیانه باشترین فیلم ژێرنووس بكه‌ن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ كه‌سێك هه‌یه ئه‌ندامی خۆیان نه‌بێت بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا فیلمی وه‌رگێڕدراویان بۆ بنێرێت؟ ئایا ئه‌وجۆره فیلمانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه؟ رایگه‌یاند: رێژه‌یه‌كی زۆر وه‌رگێڕی ده‌ره‌كیمان هه‌یه كه فیلممان بۆ ده‌نێرن و به خۆشحاڵییه‌وه بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ش بڕیار ده‌ده‌ین كه جارێكی تر فیلم له‌و كه‌سانه وه‌ربگرینه‌وه یاخود نا، چونكه زۆر مه‌به‌ستمانه باشترین فیلمه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین به بینه‌ره‌كانمان.
نایانه‌وێت بینه‌ر به به‌رهه‌می هه‌ڵه به لاڕێدا به‌رن
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌رجیان چییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلم وه‌رده‌گێڕن؟ هه‌م له‌ڕووی تایبه‌تی كه‌سه‌كه‌وه.. هه‌م له‌ڕووی دیاریكردنی فیلمه‌كه‌وه؟ بڕیار بورهان وتی: تاكه مه‌رجی ئێمه وه‌رگێڕانی جوان و بێ كه‌موكوڕییه، ته‌نها ئامانجیشمان له‌و مه‌رجه ئه‌وه‌یه كه بینه‌ر به به‌رهه‌می هه‌ڵه به لاڕێدا نه‌به‌ین، هه‌بۆیه زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌مه گله‌ییمان لێ ده‌كرێت كه فیلمی هه‌ندێك كه‌س وه‌رناگرن، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نامانه‌وێت فیلمه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆریان تێدا بێت.
ماڵپه‌رێكی بێ ئۆفیس و پڕ به‌رهه‌م
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر وه‌رگێڕێك و لای خۆیه‌وه كارده‌كات؟ یان ئۆفیسی تایبه‌تتان هه‌یه‌و پێكه‌وه كارده‌كه‌ن؟ ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره وتی: هیچ ئۆفیسێكی تایبه‌تیمان نییه‌و وه‌رگێڕ لای خۆیه‌وه كاری خۆی ده‌كات، واتا هه‌موو كاره‌كانمان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه‌و ناهێڵین تووشی هیچ گرفتێكیش ببین، به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌وباره‌كان و وه‌رگێڕه‌كاندا هه‌یه.
له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌كه‌وه كاریان بۆ ده‌كرێت
له پرسیارێكی تری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له چ شارێكی كوردستانه‌وه كار ده‌كه‌ن؟ وتی: به‌خۆشحاڵییه‌وه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانه‌وه ئه‌ندام و وه‌رگێڕمان هه‌یه‌و پێكه‌وه كارده‌كه‌ین و هیچ كاتێكیش جیاوازی له نێوانماندا نییه‌و هه‌موومان خاوه‌نی كوردس ینه‌ماین، به جۆرێك كه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ئه‌ندامی شاری هه‌ولێرو كه‌ركوك و سلێمانیشی تێدایه.
له‌پلانیاندایه ژێرنووسی بادینیش بكه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی فیلمه‌كان ته‌نها وه‌رگێڕانی كوردی سۆرانی كراون؟ یان بادینیش ده‌كرێن؟ بڕیار بورهان وتی: تا ئێستا ته‌نها زاراوه‌ی سۆرانی به‌كارده‌هێنین، هه‌رچه‌نده هیچ بابه‌تێكمان به زاراوه‌ی بادینی نییه، به‌ڵام چه‌ند هاوڕێیه‌كمان به‌ڵێنیان پێداوین كه زاراوه‌ی بادینیمان بۆ بنێرن، ئومێدمان وایه له ئایینده‌شدا ئه‌وه‌ش زیاد بكه‌ین.
بینه‌ری بیانیشیان هه‌یه
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی هه‌ندێك فیلمتان كاری وه‌رگێڕانی بۆ نه‌كراوه؟ وتی: به دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی فیلمه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن ناتوانین هه‌موو فیلمه‌كان ژێرنووس بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌ندێك فیلمیش هه‌ن كه به‌بێ ژێرنووس دامان ناون، چونكه ئێمه جگه له بینه‌ری كورد بینه‌ری بیانیش سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ن، به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌وانیش سوودی لێ وه‌ربگرن، به‌وپێیه‌ی له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی عیراق له پله‌یه‌كی باشداین و بینه‌رێكی زۆرمان هه‌یه.
درامای ژێرنووسكراویشیان هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌نها كاری وه‌رگێڕان بۆ فیلم ده‌كه‌ن؟ بیرتان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ دراما یان فیلم كارتۆن یان به‌رنامه‌ی گرنگ بكه‌ن؟ بۆنموونه وه‌كو ئۆپرا.. جاك پاوه‌ر.. ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره وتی: به دڵنیاییه‌وه ئێمه درامای زۆر باشمان هه‌یه‌و ژێرنووسمان كردوون و ئێستاش به‌رده‌ستن و به‌رده‌وامیش ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌نیمیه‌كانیش ده‌ستمان پێكردووه‌و ئێستا ئه‌ویش له ماڵپه‌ر به‌رده‌سته‌و به‌م نزیكانه كۆمه‌ڵێك دۆكۆمێنتاری باشیش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
فیلمه كۆنه‌كانیش وه‌رده‌گێڕن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌نها فیلمی تازه وه‌رده‌گێڕن؟ یان فیلمه كۆنه‌كانیش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر ناسراوه كاری وه‌رگێڕانیان بۆ ده‌كه‌ن؟ وتی: نه‌خێر، ته‌نها فیلمی تازه گرنگی پێ ناده‌ین، به‌ڵكو هه‌موو فیلمه‌كان لای ئێمه گرنگن و له ئێستاشدا فیلممان هه‌یه ساڵی 1928 به‌رهه‌م هاتووه. كه دووه‌م خه‌ڵاتی ئۆسكاری له مێژوودا وه‌رگرتووه.
خۆیان وابه‌سته‌ی كه‌لتوور ناكه‌ن
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كان گرنگی به چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌ده‌ن؟ یان به كوالێتی؟ رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی فیلم كارێكی سه‌خته، به‌ڵام هه‌ندێك فیلمی به‌ناوبانگی جیهانی هه‌ن كه پێویسته وه‌رگێڕانی بۆ بكرێت، بۆیه له ئێستادا ئێمه گرنگی به چیرۆك و كوالێتی فیلم ده‌ده‌ین نه‌ك خۆمان وابه‌سته‌ی كه‌لتوور بكه‌ین، چونكه پێمان وایه ده‌بێت هه‌موو جۆره فیلمێكی به‌هێز له ماڵپه‌ره‌كه‌مان هه‌بێت و بینه‌ر لێی بێبه‌ش نه‌بێت.
فیلمی ماڵپه‌ره جیهانیه‌كان وه‌رده‌گرن
له باره‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك له فیلمه به‌ناوبانگه‌كان رێگه‌یان پێ نادرێت كۆپی رایت بكرێن؟ له‌وڕووه‌وه چۆن كارده‌كه‌ن؟ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن؟ بڕیار بورهان وتی: سه‌باره‌ت به كۆپی رایتی فیلمه‌كان، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی جیهانییه، بۆیه هه‌ر فیلمێك له ماڵپه‌ره جیهانییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا ئێمه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ژێرنووسی ده‌كه‌ین و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
كه‌ناڵه‌كانیش فیلمه‌كانیان په‌خش ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی فیلمه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن؟ وتی: به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵی ناوخۆیی لۆگۆمان لاده‌ده‌ن و ناوی وه‌رگێڕ لاده‌ده‌ن و بێ پرس فیلمه‌كانمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه دووره له ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌ناڵیش هه‌ن كه به‌رامبه‌ر ریكلام كردن بۆمان، فیلممان پێداون و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ناوی وه‌رگێڕه‌كانیش لانابه‌ن چونكه ئه‌وه مافی وه‌رگێڕه.
فیلمه‌كانی هۆڵیوود بینه‌رێكی باشیان هه‌یه
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی فیلمی چ بوارێك یاخود چ زمانێك بینه‌ری زیاتری هه‌یه؟ وتی: زیاتر فیلمه‌كانی هۆڵیوود بینه‌رێكی باشیان هه‌یه‌و به‌تایبه‌تی فیلمه كۆمێدی و ئه‌كشنه‌كان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو فیلمه‌كانمان رێژه‌ی بینیان باشه‌و فیلممان هه‌یه نزیكه‌ی 100 هه‌زار جار بینراوه!
هیچ هاوكارییه‌كی داراییان نیه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ له بواری دارایی هاوكاریتان ده‌كات؟ ئایا هیچ كه‌س و لایه‌نێك هه‌وڵی داوه هاوكاریتان بكات بۆ پێشخستنی زیاتری كاره‌كانتان؟ رایگه‌یاند: له رووی داراییه‌وه هیچ هاوكاریره‌كمان نییه‌و ته‌نها خۆمان كورد سینه‌ما به‌ڕێوه ده‌به‌ین، تا ئێستاش كه‌س نه‌یویستووه هاوكاریمان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین و چاوه‌ڕێی هاوكاریش له كه‌س ناكه‌ین، چونكه ئێمه ئامانجێكی گه‌وره‌مان هه‌یه‌و هیچ شتێك رامان ناگرێت.
PUKmedia لانه كاشان
بڕیار بورهان سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ره‌كه
وێنه‌ی ستافی ماڵپه‌ره‌كه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26