گه‌ڵاڵی: پڕۆژه‌كه‌ی هه‌ده‌په داوای کاراکردنی پەرلەمان دەکاتەوە
چاوپێکەوتن 03:32 PM - 2016-09-26.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری ی.ن.ك له توركیا رایگه‌یاند: هاتنی وه‌فدی هه‌ده‌په بۆ باشووری كوردستان بۆ خستنه‌ڕووی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كخستنی وتاری سه‌رجه‌م پارته‌كانی باكوور‌و باشوور‌و رۆژئاڤای كوردستان.
گه‌ڵاڵی له دیدارێكدا ئامانجی سه‌ردانی چه‌ند رۆژی رابردووی وه‌فدی هه‌ده‌په‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: وفده‌كه‌ی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كانی باشوور دانیشتن و پرۆژه‌یه‌كی 11 خاڵییان هێناوه، كه پڕۆژه‌یه‌كی ئاشته‌واییه بۆ نیو ماڵی كورد‌و تایبه‌ته به رێكخستن و یه‌ك وتاری سیاسی.
* ئاگاداری هاتنی ئه‌و وه‌فده‌ی كه چه‌ند رۆژێكه له كوردستانن و زۆربه‌ی حزبه‌كانی باشووری كوردستانیان بینیوه‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان چی بوو؟
- هاتنی وه‌فدی هه‌ده‌په، پارتی دیموكراتی گه‌لان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له ئان‌و ساتێكی گرنگدا بوو، خۆتان ده‌زانن له باكووری كوردستان شه‌ڕو كێشه هه‌یه له رۆژئاوا به‌هه‌مان شێوه له باشووریش كێشه هه‌یه له نێوانی په‌یه‌ده‌و حزبه‌كانی تر0 ئامانجی هاتنی ئه‌و وه‌فده بۆ كوردستان به هێزكردنی په‌یوه‌ندی حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانه، هه‌روه‌كو ئاشكرایه له میانه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان دانیشتن‌و سه‌ره‌تاش له پارتییه‌وه ده‌ستیانپێكرد‌و پڕۆژه‌یه‌كی 11 خاڵییان هێناوه، كه پڕۆژه‌یه‌كی ئاشته‌وایه بۆ نیو ماڵی كورد‌و تایبه‌ته به رێكخستن‌و یه‌كخستنی یه‌ك وتاری سیاسی‌و ئه‌و كێشانه‌ی كه له نێوانی هه‌موو حزبه كوردییه‌كاندایه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت، پێش هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر دیموكراسی گه‌شه نه‌كات له كوردستانی عیراق ئامانجه‌كانی تر قورس‌تر ده‌بێت، كه هاتن بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌ختیان كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌هێزه‌و خوازیارن به‌هێزتریشی بكه‌ن، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كێـیی هه‌میشه پشتیوان بووه بۆ كوردانی باكور و رۆژئاڤا له سیاسه‌تی كوردستانی بوونی خۆی به‌رده‌وامه و ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ركێشه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر هه‌یبێت له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێكی تردا، هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی چه‌ند پێشنیارێكییان هه‌بوو بۆ وه‌فدی هه‌ده‌په، كه په‌یوه‌ندی پارتی‌و په‌یه‌ده‌و په‌كه‌كه‌و كه ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی له رۆژئاڤا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌تری لێنه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئاشكرایه له‌م قۆناغه‌دا وڵاتانی ئه‌وروپاو زلهێزه‌كان په‌یوه‌ستن به كێشه‌كانی سوریاوه كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه‌وه.
* پڕۆژه‌كه‌یان داوه به‌هه‌موو حزبه‌كان، ئه‌وان لای خۆیانه‌وه تا چه‌ند خۆشحاڵ بوون به هاتنییان بۆ كوردستانی باشوور؟
- وه‌فده‌كه دوو رۆژ لێره‌بوون‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ باكوور، من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن زۆر خۆشحاڵبوون به سه‌ردانه‌كه‌یان پڕۆژه‌كه‌یان داوه به‌هه‌موو حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان بیخوێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان نه‌كرا، ئه‌وا لانی كه‌م رێكه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی بكرێت، وه‌ك رێكه‌وتن له‌سه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر هاوسێكانمان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی پیلان گێڕین له دژی كورد‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها توانای زیاتر بخرێنه‌كار بۆ به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و كێشه‌كانی نێوان پارتی‌و گۆڕان‌و هه‌ر لایه‌نێكیش هه‌ر چییه‌كیان هه‌بوو ئیزافه‌ی بكه‌ن.
* ئه‌و 11 خاڵه چی تیا‌بوو بۆ كوردستانی باكوور، په‌یه‌ده‌و ئه‌نه‌كه‌سه، حزبه‌كانی باشوور‌و؟
- ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌ویست حزبه‌كانی باشوور پشتیوانی زیاتری باكوور بكات، ئه‌وان كێشه‌ی گه‌وره‌ییان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حزبه‌كانی باشوور له روانگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه رێكه‌وتن بكه‌ن‌و پشتگیری حزبه‌كانی باكوور بكه‌ن، چونكه دوژمه‌كانمان سودی زۆریان له‌و جۆره ناكۆكییه بینیوه، حزبه‌كانی باشوور به‌رژه‌وه‌ندی كوردایه‌تی بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسییه‌وه به‌رامبه‌ر حزبه‌كانی باشوور، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانی حزبه‌كانی رۆژئاڤا چاره‌سه‌ربێت، یه‌كێتیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حزبه كوردستانییه‌كان زیاتر یه‌كگرتووبن‌و شه‌ڕو ئاژاوه له نێوانی كورد‌و كورد دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه روونه‌و ئاشكرایه دووباره داڕشتنه‌وه‌ی جوگرافییای تازه‌ی ناوچه‌كه‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادایه‌و ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین، له ئێستاشدا ئه‌وان ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئێمه‌ن‌و، زۆر به‌لایانه‌وه گرنگ بوو حزبه‌كانی باشوور ته‌بابن‌و ئه‌و كێشه ئابووریه نه‌مێنێ‌و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، ساڵه‌های ساڵه دوژمنانی كورد كار له‌سه‌ر دوو به‌ره‌كی كوردان ده‌كه‌ن، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا پرسیارێكی گرنگییان كرد له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ بۆچی كورد چه‌ندین ساڵه خه‌بات ده‌كات‌و ده‌وڵه‌تی خۆی نییه؟، با ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین كه بۆچی نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجام، بۆ نا‌توانیین كیانێكی سیاسی دروست بكه‌ین، بۆ ناتوانین په‌یوه‌ندی له نێوانی حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشوور باكوور و رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات دروست بكه‌ین؟ كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌سه‌ر بنه‌مای كوردایه‌تی بێت.
* سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه چوون بۆ لای مه‌سعود بارزانی، ئایا هیچ په‌یامێكییان پێ‌بوو بۆ یه‌كێتی‌و گۆڕان؟
- ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌و كۆتایی به‌و كێشانه بێت.
* ئه‌ی چی په‌یامێكیان هه‌بوو بۆ ئه‌و كوشتار‌و له‌شكر كێشیانه‌ی له كوردستانی باكور رووده‌ده‌ن؟
- ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ، چونكه ئه‌وان لایه‌نگیری پرۆسه‌ی ئاشتین، خوازیارن دووباره له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا‌و په‌ككه‌وه ئاگربڕ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێشه‌كان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26