عه‌بدوڵڵا بۆر: خورماتوو شارێكی كوردستانییه
چاوپێکەوتن 03:33 PM - 2016-09-19.
عه‌بدوڵڵا بۆر: خورماتوو شارێكی كوردستانییه، به‌ڵام شاری پێكه‌وه‌ژیانیشه
فه‌ریق عه‌بدوڵڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به میحوه‌ره‌كه‌ی و دۆخی ئێستای شارۆچكه‌ی خورماتوو و ده‌وروبه‌ری له رووی ئاسایش و ئارامییه‌وه ده‌دوێت و هاوكات له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبـی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و بۆ خۆی بڕوای پێیان نییه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: راستگۆ نین له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانیاندا.
*ئێوه بۆ شه‌ڕی داعش هاتنه ناوچه‌كه، ئێستا جاروبار روبه‌ڕووی شه‌ڕ‌و گێچه‌ڵی حه‌شدی شه‌عبـی ده‌بنه‌وه، به‌ڕای ئێوه ئه‌مه بۆچی وایلێهاتووه؟
-حه‌شدی شه‌عبـی كه هاتنه شاری خورماتوو بۆ رزگاركردنی شارۆچكه‌ی ئامرلی بوو كه ده‌كه‌وێته باشووری خورماتووه‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو تیرۆرستانی داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌یان گه‌مارۆ دابوو، ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه بیرمان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه حه‌شدی شه‌عبـی رۆژێك له رۆژان دوای هاتنیان بۆ ئێره‌و دوای ئه‌و هه‌موو هاوكارییه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواتر بچنه‌وه به‌گژ یه‌كێتی و خه‌ڵكی خورماتوودا، به‌ڵام وه‌ك بینیمان ئه‌وه بوو یه‌ك دوو جار ته‌شقه‌ڵه‌یان كرد‌و خه‌ڵكیان رفاند. ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبـی شه‌ڕمان نه‌كردووه‌و ته‌نها به‌رگریمان كردووه، ته‌نانه‌ت بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه نه‌بوو كه ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا بكه‌ین، به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، ئینجا ئیتر لێیان تێگه‌یشتم كه ئه‌وان نیازیان باش نییه، به‌ڵكو نیازی خراپیان هه‌یه.
ده‌بێت هه‌ر له‌كۆتاییدا دابنیشین و بگه‌ینه چاره‌سه‌ر
*به‌قسه‌كه‌ی جه‌نابتان بێت، حه‌شدی شه‌عبـی له‌سنووره‌كه دوژمنن نه‌ك هاوكار؟
-هه‌ندێك شت هه‌یه له‌رووی سیاسییه‌وه ده‌گۆڕدرێت، له‌وانه دوێنی دۆستت بێت و ئه‌مڕۆ ببێته دوژمن، به‌ڵام له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبـی له‌ناو خورماتوو تێكه‌ڵاون، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌شد دوژمن بێت، ناتوانێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه تێكه‌ڵاو بێت، به‌ڵام نازانم له داهاتوودا چی ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر دوژمن بێت، ناتوانێت له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه تێكه‌ڵ بێت، له دوایین روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له نێوان كورد‌و حه‌شدی شه‌عبیدا كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌بووم و نه‌مویست واژۆی له‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆم داوایان لێكردم كه واژۆ له‌سه‌ر كۆنووسی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌م، چونكه وتیان ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ین و ئه‌گه‌ریش شه‌ڕ بكه‌ین، ده‌بێت هه‌ر له كۆتاییدا دابنیشین و بگه‌ینه چاره‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو كورد لایه‌نی شه‌ڕ نین و لایه‌نی ئاشتین، هه‌رچه‌نده شاری خورماتوو شارێكی كوردستانییه، به‌ڵام شاری پێكه‌وه ژیانه‌و با هه‌وڵبدرێت كورد‌و توركمان پێكه‌وه بژین، له ئێستاشدا كورد‌و حه‌شدی شه‌عبـی هێزه‌كانیان تێكه‌ڵاون و ناتوانم بڵێم حه‌شد دوژمنه.
راستگۆش نه‌بوون، متمانه دروست نابێت
*واتا تۆ بڕوات به حه‌شدی شه‌عبـی نییه؟
-ده‌بێ ئه‌وه جیابكه‌ینه‌وه، من بڕوام به پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانی شاره‌كه‌یه‌و بڕواشم به‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه به‌شداربن له پارێزگاری له شاره‌كه‌دا، به‌ڵام بڕوام به‌و شێوازی چه‌كدارییه په‌رشوبڵاو و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نییه چونكه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشیان نه‌كردۆته ئامانجی پله یه‌كی خۆیان، بۆیه ده‌توانم بڵێم بڕوام پێیان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من حه‌زده‌كه‌م له كۆبوونه‌وه‌كاندا راستگۆییان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا راستگۆ نه‌بوون، بۆیه كه راستگۆش نه‌بوون، متمانه دروست نابێت.
*ئه‌وه تا چه‌ند به‌راست ده‌زانیت كه ده‌ڵێن حه‌شدی شه‌عبـی به هاوكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتوونه‌ته خورماتوو؟
-من نازانم به هاوكاری كێ هاتوونه‌ته ئێره، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه وتیان به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی كورد هاتوونه‌ته خورماتوو، من ناتوانم كه‌س تومه‌تبار بكه‌م، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه به‌هۆی شه‌ڕی شاره‌دێی ئامرلییه‌وه هاتووین بۆ ئێره.
*ئه‌وكاته‌ی كه كۆبوونه‌وه له‌نێوان لایه‌نی كورد‌و حه‌شدی شه‌عبـیدا كرا، بۆچی نه‌تویست ئيمزا له‌سه‌ر كۆنووسی رێكه‌وتنه‌كه بكه‌یت وه‌كو به‌شداربوویه‌ك له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا؟
-له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم به‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بوو ته‌نانه‌ت ئێستاش قه‌ناعه‌تم پێی نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبـی زۆر شتی كردووه كه بێ متمانه‌یی لێی دروستبووه، كه بێ متمانه‌ییش دروستبوو، ئه‌وكات ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به‌كرده‌وه دروست ببێته‌وه نه‌ك به‌قسه، به‌ڵام هه‌تا متمانه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ناتوانین متمانه‌یان پێبكه‌ین.
پێیان ناخۆش بوو كه هاوكاریان بین
*واتا حه‌شدی شه‌عبـی راست ناكه‌ن له‌گه‌ڵتاندا؟
-به‌داخه‌وه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردوویانه، راستگۆ نه‌بوون، حه‌شدی شه‌عبـی كه هاتن بۆ شاری خورماتوو، زۆر هاوكارییان كرا، من بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه رۆژێك له رۆژان بیانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵیاندا دانیشتین، تێگه‌یشتین كه ئه‌وان جێگای متمانه نین، زۆرجار بۆ روبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه چووینه به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و حه‌شده بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان پێیان ناخۆش بوو كه هاوكاریان بین، واتا ئه‌و متمانه‌یه‌ی نێوان ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه‌و ئه‌وان وه‌كو حه‌شدی شه‌عبـی ئیتر چۆن دروست ده‌بێته‌وه؟
*حه‌شدی شه‌عبـی ده‌ڵێن كورد‌و داعش جیاوازییان نییه، ئێوه له‌و رووه‌وه چی ده‌ڵێن؟
-من شتی وام نه‌بیستووه.
*بۆچی له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی كورد‌و حه‌شدی شه‌عبـیدا له خورماتوو پێشمه‌رگه به‌شداری نه‌كرد؟
-له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی جاری یه‌كه‌می ساڵی پارو به‌هۆی ته‌قه‌كردنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبـی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا له باشووری خورماتوو، پێشمه‌رگه وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ئیتر روبه‌ڕوبوونه‌وه دروستبوو، راسته ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه به‌شداری روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی ناوخۆی خورماتوومان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو حه‌شدی شه‌عبـی شه‌ڕیان به ئێمه فرۆشت و تائێستاش شه‌ڕ به‌ئێمه ده‌فرۆشن، به‌ڵام ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه به‌شدارییمان له شه‌ڕه‌كاندا نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریی شه‌ڕبكه‌ین، ئه‌وا به پلان و به‌رنامه به‌شداری ده‌كه‌ین و تائێستاش بڕیاری ئه‌وه‌مان نییه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبـیدا بكه‌ین.
ئه‌و قسه‌ی خراپی نه‌كرد
*ده‌وترێت كه ئێوه پێتان ناخۆش بووه بۆ هاتنی هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در بۆ خورماتوو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی خورماتوو؟
-پێم خۆشبێت یان پێم خۆش نه‌بێت، هادی عامری كه هاته خورماتوو هاته باره‌گاكه‌ی ئێمه‌و داوای ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان كورد‌و حه‌شدی شه‌عبـی دروستبووه رابوه‌ستێت، به‌ڵام كه ئه‌و هات، من لێره نه‌بووم و براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لێره بوون، ئه‌گه‌ر خۆم به‌ته‌نها بوومایه، ئه‌وكاته قسه‌ی خۆمم ده‌كرد سه‌باره‌ت به هاتنه‌كه‌ی، كه هاتووه ئه‌و قسه‌ی خراپی نه‌كردو وتبووی ئێمه وه‌كو شیعه حه‌ز ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كورد پێكه‌وه بژین به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من خۆم متمانه‌م به‌وان نه‌بووه‌و حه‌زم نه‌ده‌كرد له‌كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌شداربم.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26