کارەبای سلێمانی:كه‌رتی تایبه‌ت ته‌نها چاره‌سه‌ره
چاوپێکەوتن 12:29 PM - 2016-08-16.
شێخ سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند هاووڵاتییه‌كی ئێمه چوار هێنده‌ی هاووڵاتییه‌كی ئێرانی‌و شه‌ش هێنده‌ی هاووڵاتییه‌كی چینی كاره‌با به‌كار ده‌هێنێت.
شێخ سالار لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ رووناكی خسته‌سه‌ر سه‌ر سیستمی كاره‌با‌و ئه‌و نا دادپه‌روه‌رییه‌ی كه له دابه‌شكردندا له سلێمانی ده‌كرێت‌و باسی له چۆنێتی كه‌رتی تایبه‌تیش كرد كه تا چه‌ند سودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.
* سیستم و كار و پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با له دروستبوونی حكومه‌تدا چۆنه؟
-دیاره ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه بۆ راستكردنه‌وه‌ی سیستمی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا، كاره‌با بارودۆخێكی خراپی به خۆوه بینیوه‌و هه‌ر له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا، ئه‌و كات كاره‌با باش نه‌بوو، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2000 بۆ 2003 رێكخراوی یوئین دی پی توانی خزمه‌تێك پێشكه‌شی كاره‌با بكات، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵیك كاری نوێ‌و نه‌خشه‌و پلانی ستراتیژی دانا بۆ كارپێكردنی ته‌زووی كاره‌با، كه به گوێره‌ی ئه‌و پلانه كاری له‌سه‌ر بكرێت، له ساڵی 2005 به‌دواوه وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌وڵیدا كار به‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ی ی‌و ئێن دی پی بكات كه بۆ خزمه‌تی سیستمی كارپێكردنی كاره‌با دایڕشتبوو، له ساڵی 2009 به‌دواوه ئیش له‌سه‌ر كه‌رتی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با كرا له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینیمان زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كراوه كه ئه‌ركێكی زۆریان بۆ حكومه‌ت دروستكردووه و ئێستاش حكومه‌ت پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ، پێویسته حكومه‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌دا بچێته‌وه، له كه‌رتی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنیشدا وه‌زاره‌ت پلانی هه‌بووه و تا سالێ 2013 زۆرێك له نه‌خشه پلانه‌كان جێبه‌جێكرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌كان وه‌ستان‌و خاوبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی، ئێمه پلانێكمان هه‌بوو تا ساڵی 2018 كه هێڵی 400 kv له‌كوردستاندا دابنرێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هێڵه راگیراوه كه ئه‌وه هاتنه دواوه‌یه‌ك بوو كوردستان كه ئێستا ناتوانین وه‌ك پێویست كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ین به‌هۆی كه‌می غاز‌و گازه‌وه.
* تا چه‌ند كارتان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری سه‌ر فیده‌ره‌كان كردووه كه خه‌ڵكی بێ كاره‌با ده‌بوون به تایبه‌تی له كاتی سه‌رماو گه‌رمادا؟
- وه‌ك باسمان كرد تا ساڵی 2013 بودجه‌مان هه‌بوو كاری باشمان ده‌كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته خێراییه‌ی كه له شاری سلێمانی دروستبووه، چونكه هیچ مه‌وادێكمان نییه بۆ سیانه‌كردن، بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر فیده‌ر‌و محاویله‌كانمان دروستبووه، خه‌ڵكیش هاوكاریمان ناكات له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با، له‌ساڵی 2015دا «50» فیده‌رمان به ئۆڤه‌رلۆد كه‌وتووه تا راده‌یه‌ك به‌و بێ پاره‌ییه‌ش توانیومانه نه‌هێڵین خه‌ڵكی بێ كاره‌با بێت، به‌هۆی ئه‌و سیانه‌كردنه‌وه ساڵانه 19 ملیار دینار زیانمان پێده‌گات، له محاویله‌و قاتعی محاویله‌دا.
* ئه‌و وێستگه تازانه‌ی كه هه‌ن تا چه‌ند هاوكارتان بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری نیو گه‌ڕه‌كه‌كان؟
- ئه‌و وێستگه تازانه وه‌ك كوردسات‌و تانجه‌رۆ‌و چوارچرا كاریگه‌رییان هه‌بووه، به‌ڵام پێویستمان به بودجه‌ی تره تا فیده‌ری زیاتر رابكێشین بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان، پلانیشمان هه‌یه بۆ دروستكردنی دوو وێستگه‌ی تازه كه زۆر پێویستن بۆ رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای شار كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی كه‌می كاره‌باوه ده‌ناڵێنن له چه‌مچه‌ماڵ‌و رانییه‌ش پێویستمان پێیه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بوودجه‌وه دیسانه‌وه ئه‌و كارانه راگیراون‌و چاوه‌ڕوانی پلانێكی تری نوێین بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانه‌ش.
* ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌سیانه‌ی فیده‌ره‌كان تا چه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن؟
- ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك ساڵانی رابردوو نا‌توانیین كاری سیانه‌كردنی فیده‌ره‌كان بكه‌ین، چونكه بودجه‌ی باشتری ده‌ویت، به‌ڵام هه‌ر نه‌وه‌ستاوین‌و زۆر‌و كه‌م سیانه‌كردن هه‌ر به‌رده‌وامه.
* وه‌ك كاره‌با كارمه‌ندێكی زۆرتان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌ركیان له‌سه‌ره وه‌ك سیانه‌كان كارمه‌ندییان كه‌مه، تا چه‌ند هه‌وڵی ئه‌وه‌تان داوه پێداچوونه‌وه به رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانتان بكه‌ن؟
- من له‌وێوه باس ده‌كه‌م ئه‌و سیستمه‌ی كاره‌با كاری پێده‌كات زۆر كه‌مه‌و به كه‌ڵكی ئێستا نایه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ‌و یان هه‌ر وڵاتێكی تر، زۆریی له ستافه‌كانمانداو هه‌م له خه‌رجكردنی پاره‌شدا هه‌یه، وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با 18 هه‌زار كارمه‌ندمان هه‌یه، وه‌ك سلێمانی هه‌شت هه‌زارمان هه‌یه‌و سێ هه‌زاریان سوودیان بۆ كاره‌با هه‌یه، زۆربه‌ی كارمه‌ندان له شوێنه ئیدارییه‌كان هه‌ن، ئاشكرایه كه نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین، كاره‌با خه‌ڵكی ده‌وێت قووه‌ی عه‌زه‌لی هه‌بێت، ئێمه زیاتر پێویستمان به‌كارمه‌ندی پیاوه تا ئافره‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حكومه‌ت رێكخستنه‌وه بكات تا ئێمه‌ش سود له‌و رێكخستنه‌وه‌یه ببینین.
* ئه‌ی خۆتان ناتوانن به ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگاری سلێمانی رێكخستنه‌وه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆتان بكه‌ن؟
- له‌و كاته‌وه‌ی من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌ستبه‌كار بووم هه‌ندێك رێكخستنه‌وه‌م له هه‌یكه‌لی ئیداری به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ماندا كردووه‌و هه‌وڵمان داوه چاكسازی بكه‌ین، سه‌باره‌ت به كارمه‌ندان وه‌زاره‌ت مه‌عنییه به رێكخستنه‌وه‌یان قه‌یرانی دارایش كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێكخستنی هه‌یكه‌لی ئیداریش هه‌بووه، چونكه ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك بگوازیته‌وه بۆ شوێنێك ده‌بێت مه‌هام‌و ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه له‌وشوێنه هه‌یه بۆی جێبه‌جێ بكه‌یت بۆیه ئه‌م بێ مووچه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه.
* تا چه‌ند وه‌ك به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی كاره‌با له شێوازی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌و به‌شه رازیت كه بۆ شاری سلێمانی دانراوه؟
- ئه‌م بابه‌ته زۆر جێیی باسه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆنی سیاسه‌ت‌و دوو به‌ره‌كی لێدێت، سیاسییه‌كانیش پشتیوان نه‌بوون، ئێمه ئێستا وه‌ك شاری سلێمانی به گه‌رمیان‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه له كۆی گشتی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له 34% نیسبه‌ی كاره‌بامان پێده‌گات، هه‌ولێر به‌ته‌نها خۆی له42% ده‌بات‌و دهۆكیش له24% ئه‌و 34 ه‌ی ئێمه‌ش گه‌رمیان له5% ده‌بات‌و له 28% بۆ سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕینیشه، كه به‌راوردی ده‌كه‌ین به هه‌ولێر 500 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌بایان هه‌یه، ئێمه‌ش وه‌ك سلێمانی نزیكه‌ی 500 هه‌زارمان هه‌یه، ئێمه له 28% هه‌ولێر له 42% كاره‌بامان پێده‌گات، پێشتر وه‌زاره‌ت پلانێكی هه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی كاره‌با كه پلانێكی هه‌ڵه بوو، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێر چۆن كاره‌با به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌ر سێ قاتی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتییه‌كی سلێمانی بێت، ئیتر به هه‌ر شێوه‌یك بێت، ئه‌وا ده‌بێت وه‌ك هاووڵاتییه‌كی سلێمانی ئه‌وبڕه كاره‌بایه وه‌ربگرێت، ئێمه له كۆكردنه‌وه‌ی داهاتیشدا له پێش هه‌موو شاره‌كانه‌وه بووین، ئێستا دابه‌شكردنی كاره‌با بووه به‌نیسبه، ئه‌م بابه‌ته قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت‌و، ده‌مانه‌وێت وه‌زاره‌ت كاری جدی له‌سه‌ر بكات شتی نه‌وعی بكرێت پێویستیشمان به پشتیوانی خه‌ڵكی سلێمانی هه‌یه، كه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ین، جه‌نابی پارێزگاریش له‌و گرفتانه ئاگاداره‌و، ده‌بێت دیسانه‌وه ئه‌و دۆسێیه بجوڵێنیین به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی‌و حه‌كیمانه ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێستا هاووڵاتییه‌كی شاری هه‌ولێر زۆر مه‌حرومه له بوونی كاره‌با، مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و نا دادپه‌روه‌ریه نه‌مێنێت، چونكه فیده‌ری به‌رده‌وام زۆ بووه، ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ی كه هه‌یه نه‌مێنی، ئێستا خه‌ڵكی هه‌ولێر زیاتر داوای هه‌قی خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه زیاده‌ڕۆیی زۆر هه‌یه.
* ئه‌و ده‌نگوباسه‌ی «كه‌رتی تایبه‌ت» به‌كوێ گه‌یشت؟
- بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێه‌و گرفته‌كانی په‌یوه‌ست به كاره‌با، كه‌رتی تایبه‌ت ته‌نها چاره‌سه‌ره، بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان له‌بێ كاره‌بایدا ده‌یبینن، من به‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م هاووڵاتییه‌كی ئێمه چه‌ندین هێنده‌ی هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی‌و چوار هێنده‌ی هاووڵاتییه‌كی ئیرانی‌و شه‌ش هێنده‌ی هاوڵاتییه‌كی چینی كاره‌با به‌كار ده‌هێنێت، له‌هه‌موو دونیادا سێ وڵات هێنده‌ی ئێمه كاره‌با به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وانیش ئه‌مریكا‌و ئوسترالیا‌و كه‌نه‌دان، كه ئابووریه‌كی باشییان هه‌یه به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌وه، بۆیه ده‌بێت رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌با بدرێت به‌كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌شێوه‌یكی روون‌و شه‌فاف كه له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی كاره‌بادا بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه بۆ كاره‌با كراوه له‌رابردودا، چونكه قۆرخكاری‌و خاڵی نادیاری تێدابووه داواكاریین به‌و شێوه سه‌لیقه‌یه‌ی وڵاتان بكرێت‌و سوودیشی لێ ده‌بینین.
* ئه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له‌لایه‌ن كێوه ده‌بێت، ئایا هه‌مووی لای كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت یان وه‌زاره‌تی كاره‌باش به‌شدار ده‌بێت؟
- دیاره كاره‌با چه‌ند به‌شێكه، به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه، دابه‌شكردن، فرۆشتن‌و وزه‌یه، به‌رهه‌مهێنان زۆربه‌ی زۆری لای كه‌رتی تایبه‌ته، به‌و حاڵه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه به ئێمه گه‌یشتووه، به‌داخه‌وه پرسمان پێناكرێت، كه له هه‌موو شاره‌كاندا خه‌ڵكی مه‌عنی تێدایه، به داخه‌وه كه راوێژمان پێناكرێت له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌موو كاره‌كان له سه‌ره‌وه ده‌كرێن، ده‌شزانیین كه به هه‌ڵه‌شدا ده‌چن، ده‌بوو راوێژییان به خه‌ڵكانی نێو كاره‌با بكردایه، پاشان كاره‌كه‌یان بكردایه، ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا پرۆپۆزه‌ڵێكی بۆ ئاماده ده‌كرێت له لایه‌ن رێكخراوێكی بیانییه‌وه، به هاوكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌وه زۆر دره‌نگیش بووه ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت فرۆشتنی وزه له‌گه‌ڵ به‌شێكی گواستنه‌وه بدرێت به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئێمه له‌م كاته‌دا پێمان باشه، چونكه حكومه‌ت ده‌ڵێت پاره نییه ئیداره‌ی كاره‌كان ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستمان به رێكخستنه‌وه‌یه‌كی باشه‌وه ده‌بێت كۆنتڕۆڵ‌و هێڵه گه‌وره‌كان لای حكومه‌ت بمێنێتـه‌وه‌و چاودێری بكات.
PUKmedia كوردستانی نوێ
دیداری: تارق کامال
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26