سه‌واش: سه‌ربڕینی سه‌ربازی توركی رۆحی داعشی بوونه له‌نێو لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگاندا
چاوپێکەوتن 03:03 PM - 2016-07-31.
نه‌وزاد سه‌واش: سه‌ربڕینی سه‌ربازی توركی رۆحی داعشی بوونه له‌نێو لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگاندا
نه‌وزاد سه‌واش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "حیرا‌ء" له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "الوطن" دا ده‌ڵێت: له‌پاش هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15 ی ته‌ممووز، گه‌لی توركیا به‌قۆناغێكی سه‌خت تێده‌په‌ڕێت. ده‌شڵێت: ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه له سیناریۆی زنجیره دراما توركییه‌كان ده‌چێت. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو پێی ناڕازی بوون و سه‌ركۆنه‌یان كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ئێستا ده‌یكات، خۆی له‌خۆیدا كوده‌تایه‌كی راسته‌قینه‌یه.
قوتابی گوله‌ن و وه‌رگێڕی وتاره‌كانی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: لایه‌نگرانی "داد‌و گه‌شه‌پێدان" باوه‌ڕیان وایه له جه‌نگێكی سه‌ربه‌خۆدان دژی كوفر، له‌وه‌ته‌ی كوده‌تاكه ده‌ستیپێكرده‌وه، خوێن و ناموس و ماڵی رۆڵه‌كانی بزاڤی خزمه‌تیان حه‌ڵاڵ كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ڕی گۆڤاری "حیاء" ره‌خنه له دیارده‌ی سه‌ربڕینی سه‌ربازێكی توركی گرت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگانیه‌كان، پێیوابوو ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆحی داعشیبوونه له‌نێو لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگاندا.
پرسیار: حكومه‌تی توركی ده‌ستی به‌قۆناغی بنه‌بڕكردنی بزاڤی خزمه‌ت كردووه، ئایا ئه‌وه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بنه‌بڕكردنه‌وه‌مان ناخاته‌وه بیر كه كاتی خۆی ئه‌مریكییه‌كان له‌كاتی داگیركردنی عیراق په‌یڕه‌ویان كرد؟
وه‌ڵام: هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێك ئه‌نجامبدرێت پێویستی به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و یاساییه. بۆنموونه تۆ كه به كوشتنی مرۆڤێك هه‌لًَده‌ستی، ئه‌وه به‌ره‌و له‌ناوبردنی ده‌گه‌یه‌نێت، یاخود سزادانیه‌تی له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك، ئه‌مه‌ش پێویستی به پاساوێكی یاساییه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له بارودۆخی ئه‌مرۆی توركیا ئه‌ردۆگانیه‌كان به له‌ناوبردنی خه‌ڵكانێك هه‌ڵده‌ستن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستا " گوله‌ن"یان خۆشده‌وێت و په‌ڕتوكه‌كانی ده‌خوێننه‌وه. ئایا خۆشه‌ویستی تاوانه له‌سه‌ریه‌وه سزابدرێیت؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیش سزابدرێیت، چۆن ده‌یسه‌لمێنیت كه‌سێك كه‌سێكی خۆشده‌وئت؟ ئه‌وه‌ی له توركیا ئێستا پێیهه‌ڵده‌ستن به‌ئاشكرا بێڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ.
پرسیار: ده‌وترێت كه ئێوه پشتگیری له كوده‌تا ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ده‌ستوور و یاسای ده‌وڵه‌ت، وه‌ڵامتان بۆ ئه‌مه چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌م بوختانه پێویستی به سه‌لماندنه. له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌و كوده‌تایه رای گشتی جیهانی و عه‌ره‌بی پرسیاری جدیان بۆ دروستبووه، وێنای ئه‌وه‌ی روویداوه ئاوا ده‌كه‌ن، كه سیناریۆیه‌كه له‌زنجیره درامای توركی ده‌چێت. كوده‌تای سه‌ربازی روویداو سه‌ری نه‌گرت، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆگان له به‌یانی رۆژی دواتر روویدا، ئه‌وه كوده‌تا بوو، ئه‌وه‌ی له به‌یانی 16 ته‌ممووز روویدا ئه‌وه كوده‌تای راسته‌قینه بوو كه ئێستا سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین.
پرسیار: لایه‌نگرانی حكومه‌تی توركی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كوده‌تایه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستبهێنایه، كوده‌تاچییه‌كان زۆر له‌وه‌ی ئێستا خراپتریان ده‌كرد، وه‌ڵامی ئێوه چییه؟
وه‌ڵام: كوده‌تا كارێكه كه هه‌موو كه‌س ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه دراوه ئه‌گه‌ر بره‌ودان بووبێت به كوده‌تا ئه‌وه حه‌قی سزای هه‌یه، ئه‌گه‌ر بره‌ودان نه‌بووبێت ئه‌وه‌ی تر تاوانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام سوپای توركیا نزیكه‌ی 300 جه‌نه‌راڵی گه‌وره‌ی تێدایه، له‌وانه نزیكه‌ی 118یان گیراون، ده‌كاته سێیه‌ك، ئه‌و سێیه‌كه كه به‌بیانوی پلان داڕشتنیان و به‌شداریكردنیان له كوده‌تاكه گیراون ته‌نها ئه‌وان توانایان به‌سه‌ر 400 هه‌زار سه‌ربازدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان پلانی كوده‌تایان هه‌بوایه، ئه‌وه‌ی بیانویستایه ده‌یانتوانی بیكه‌ن، به‌ڵام له‌پاش كاتژمێرێك له ده‌رچوونی كۆمه‌ڵێك سه‌رباز بۆ داخستنی پرد له ئیستانبوڵ و هه‌ڵفڕینی هه‌ندێك ته‌یاره، راسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو راكێشرا، دواتر پرۆسه‌ی پاكتاوكردن ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌م هه‌وڵه كوده‌تایه ته‌نیا پاساوێك بوبێت بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پاكتاوكردن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون له نه‌ته‌وه په‌رست و چه‌پڕه‌وه‌كانن.
پرسیار: ئایا بزاڤی خزمه‌ت هه‌رزوو ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه كوده‌تایه‌ی كرد؟
وه‌ڵام: هه‌ر له‌ساتی یه‌كه‌می هه‌وڵه كوده‌تایه‌كه مامۆستا گوله‌ن ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی بزاڤی خزمه‌تیش هه‌وڵه كوده‌تاكه‌یان شه‌رمه‌زار كرد، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دارو نووسه‌ره‌كان، ئێمه‌ش ئیدانه‌مان كرد، رۆڵه‌كانی بزاڤی خزمه‌ت هه‌موو كاتێك قوربانی و زه‌ره‌رمه‌ندی كوده‌تا بوون.
پرسیار: هه‌ڵوێستی گوله‌ن به شێوازێكی ره‌سمی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن چیه؟ له‌كاتێكدا ئێستا داوای راده‌ستكرنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام: گوله‌ن داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار (داد‌و گه‌شه‌پێدان) ئاڕاسته‌ی بزاڤی خزمه‌تی كردوون. له‌كاتی ساغبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ری، گوله‌ن ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ خۆڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا. لای گرنگ نیه كه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی، له زیندان بیگوزه‌رێنێت، ئه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا تامه‌زرۆی ئاخیره‌ته‌و ته‌مه‌ن چیتر، ده‌رفه‌تی زۆر نادات.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی روویدا سیناریۆ بوو (وه‌ك ئه‌وه‌ی باستانكرد یان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن) پێتانوایه ئه‌مكاره چۆن كراوه؟
وه‌ڵام: له‌ڕاستیدا، تائێستا سه‌رگوزه‌شته‌ی رووداوه‌كان روون نین. وه‌لێ نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، به‌ڵام تائێستا كه‌س نا‌توانیت 100% بڕیاری كۆتایی بدات. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی روویدا هه‌رچی بووبێت، ئه‌وه‌ی كه ئێستا حكومه‌ت پێیهه‌ڵده‌ستێت كوده‌تای راسته‌قینه‌یه، ئه‌و هه‌وڵه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه بوو ئه‌ردۆگان به‌و پاكتاوه هه‌لستێت.
پرسیار: هه‌ندێك دیمه‌نی لێدانی سه‌ربازمان بینی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگانه‌وه، ئایا ئه‌و دیمه‌نانه سوكایه‌تیكردن نیه به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازی توركی؟
وه‌ڵام: به‌دلًنیاییه‌وه ئه‌وه سوكایه‌تی پێكردنه به دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی توركیا. به‌نسبه‌تی ئێمه سه‌رباز ره‌مزی نه‌به‌ردی و ئازایه‌تی و قاره‌مانێتییه، سه‌رباز لای گه‌لی توركی خۆشه‌ویسته، ئه‌و وێنانه‌ی كه بینیمان به‌ڕاستی وێنه‌ی زۆر ناشیرین بوون، لێدان به قامچی و جلوبه‌رگ پێداكه‌ندن و سوكایه‌تی پێكردنیان، ئه‌گه‌رچی ئه‌و سه‌ربازانه له‌زووه‌وه رایانگه‌یاندبوو كه هه‌واڵیان له‌وه نه‌بووه كه بۆ كوده‌تا ده‌رده‌چن، بینیمان كه سه‌ربازێك چۆن سه‌ری ده‌بڕدرێ، له‌ڕاستیدا ئه‌وكاره‌ی كه پێی هه‌ستان ده‌ربڕینی رۆحی داعشی بوون بوو كه له‌ناخیاندا بوو، ئه‌وه‌ی كه پێی هه‌ستان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤانه‌یه‌و یه‌كانگیر نیه له‌گه‌ڵ رۆحی ئیسلام، ئه‌گه‌ریش به‌بڕوای خۆیان پێناسه‌ی ئیسلام ده‌كه‌ن و پارتێكی ئیسلامین، له‌به‌رچی په‌یامبه‌ر ناكه‌نه سه‌رمه‌شقی خۆیان، ئایا له‌دوای شه‌ڕی به‌در په‌یامبه‌ر "درودی خوای له‌سه‌ر بێت" توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو موشریكه‌كان له‌ناوببات و بیانكوژێت، به‌دڵنیاییه‌وه توانای به‌سه‌ریاندا هه‌بوو، له‌بری ئه‌زیه‌ت و ئازاردانیان به‌های ئینسانی و ئیسلامی پیاده كرد. له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ربازانه رۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته بوون، بۆیه به‌ڕاستی من به‌گومانم له ئیسلامبوونه‌كه‌شیان، نازانم ئه‌وه چ ئیسلامێكه كه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن؟!
دوژمنایه‌تی ئه‌ردۆگان بۆ گوله‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه جارێكیان مامۆستا ئامۆژگاری كردووه به‌وه‌ی رێزی "ئه‌ربكان" بگرێت و حزبێكی نوێ دانه‌مه‌زرێنێت، هه‌ر ئه‌وكات هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی خزمه‌تی لێ‌كرد.
پرسیار: ئایا هیچ نموونه‌یه‌كتان به‌ده‌ستگه‌یشتووه له‌و دیمه‌نانه كه ده‌ره‌نجامی گوتاری توندوتیژی و رق و قینه بێت؟
وه‌ڵام: به‌لًێ، نموونه‌یه‌كتان بۆ باسده‌كه‌م، خاوه‌نی خواردنگه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی زانرا مامۆستای خۆشده‌وێت به بارهه‌ڵگرێك به‌سه‌ر خواردنگه‌كایاندا دا‌و وێرانیان كرد. لایه‌نگرانی داد‌و گه‌شه‌پێدان و ئه‌ردۆگان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئافره‌تان و ده‌ستدرێژیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له شوێنكه‌وتووانی بزاڤی خزمه‌تن.
پرسیار: ئایا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌ست بۆ ئافره‌ت درێژ بكه‌ن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌بزاڤی خزمه‌تن؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، له‌وه‌ش زیاتر له توركیا كۆمه‌ڵێك له‌ناو پارتی ده‌سه‌ڵات بۆچوونیان وایه كه" ژن و ماڵ و سامانی بزاڤی خزمه‌ت بۆ ئه‌وان غه‌نیمه‌یه"، چونكه ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌رچی سه‌ر به‌و بزاڤه بێت كافری ده‌كه‌ن، خۆشیان واپیشان ده‌ده‌ن كه له‌جه‌نگێكن له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خیلافه‌تی عوسمانی، نموونه‌یه‌كی تر له‌دیارده‌كان ئه‌گه‌ر كه‌سێك له شه‌قام بڕوات، كه‌سانێك په‌نجه‌ی بۆ رابكێشن كه سه‌ر به پێكهاته‌ی هاوته‌ریبه (ده‌ربڕینێكه كه حكومه‌ت بۆ بزاڤی خزمه‌ت ده‌ریده‌بڕێت) لێیده‌درێت و سه‌ركوت ده‌كرێت. له ئه‌نكه‌ره هه‌ندێك له قوتابخانه‌كانی بزاڤی خزمه‌تیان سوتاندووه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خه‌یری جیهانی هه‌یه ئه‌ویش كۆمه‌ڵه‌ی "ئایا رزگاركه‌رێك نیه"یه، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ری و زه‌ره‌ریان پێگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها چونه‌ته شوێنی فرۆشتنی كتێب و تاڵانیان كردووه. هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی سه‌ر به‌بزاڤی خزمه‌ت و وێرانی ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌وێن ده‌ریانده‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری له‌خۆی بكات كوشتنی به‌ڕه‌وا ده‌بینن. هه‌روه‌ها لافیته‌ی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان هه‌ڵواسیوه‌و له‌سه‌ریان نووسیوه "چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب قه‌ده‌غه‌یه"، له‌سه‌ر هه‌ندێك چێشتخانه‌یان نووسیوه "مردن بۆ ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب"، ئه‌و دیمه‌نانه رێك زه‌مه‌نی نازییه‌كانمان بیرده‌هێننه‌وه.
پرسیار: به‌ڕای ئێوه ئه‌وانه‌ی به‌و كارانه هه‌ڵده‌ستن ئاكاره‌كانیان له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
وه‌ڵام: له‌ڕاستیدا كۆمه‌لًێك له‌ناو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان هه‌ن بڕوایان وایه له‌قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی خومه‌ینی كردی له ئێران، بڕوایان وایه له‌شه‌ڕی ئیستقلالن بۆ رزگاركردنی توركیا له‌ده‌ست كوفر‌و ئیلحاد، ئه‌وان ئێستا رۆڵه‌كانی خزمه‌ت به كافر داده‌نێن و ماڵ و ئافره‌ته‌كانیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن، ناویشیان له‌خۆیان ناوه موسوڵمان!، به‌ڕاستی ئه‌م دیاردانه دیارده‌ی تاڵانچییه‌كانه.
پرسیار: به‌ڕای ئێوه ده‌ره‌نجامی ئه‌و ته‌كفیره چی ده‌بێت؟
وه‌ڵام: ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ئێستای پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان شتێك به‌رهه‌م ناهێنێت جگه له داعشی بوون نه‌بێت، ده‌كرێت بڵێین هیچ ئاسۆیه‌ك به‌دیناكرێت بۆ داهاتووی "ئیسلامی شارستانی".هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی هه‌ندێك ئیسلامی و پاڵپشتیكردنیان له‌و ئاڕاسته‌یه بێ بوونی هیچ پاساو و به‌ڵگه‌یه‌ك نیشانه‌ی پرسیاره!، كار‌و پیشه‌ی موسولًَمان جیاوازی كردنیه‌تی له‌نێوان حه‌ق و باتل، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان ده‌ربچێت و داوای له‌سێداره‌دانی هه‌مووان بكات هه‌موویان چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
پرسیار: نهێنی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه چی‌بوو كه له‌په‌یوه‌ندی ئه‌ردۆگان و گوله‌ن روویدا، بۆچی ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام گوله‌نی به‌دوژمنی گه‌وره‌ی خۆی زانیوه؟
وه‌ڵام: نهێنییه‌كه ئه‌وه‌یه مامۆستا له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه جیهانییه‌كان كه سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ بیست ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه واتا له‌ساڵی 1996، كاتێك ئه‌ردۆگان ده‌چێته لای مامۆستا‌و سكاڵای نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان "سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا"ی له‌لا ده‌كات كه تاكڕه‌وانه به‌ڕێیه‌كی نادیموكراسیانه بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات، ئه‌وكاته ئه‌ردۆگان به مامۆستای راگه‌یاندووه كه حه‌زی به‌دامه‌زراندی پارتێكی نوێیه جیاواز له‌پارته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان، وه‌ڵامی مامۆستا ئه‌وه بووه كه له‌سه‌ری پێویسته رێزی مامۆستاكه‌ی خۆی بگرێت كه ئه‌ربه‌كانه.
پرسیار: كه‌واته ئه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
وه‌ڵام: ئه‌م ئامۆژگارییه سه‌رنجی ئه‌ردۆگانی رانه‌كێشابوو، كاتێك لای مامۆستا ده‌رده‌چێت له‌سه‌ر قادرمه‌كان به براده‌راكانی راده‌گه‌یه‌نێت،" ئه‌گه‌ر رۆژێك ده‌سه‌ڵاتم بێته ده‌ست یه‌كه‌م كار كه بیكه‌م ئه‌وه‌یه كۆتایی به مامۆستا‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بهێنم"، ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌ی له‌ناخی خۆی شاردبووه‌وه، له‌سه‌ره‌تای 2012 تائێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه كۆتایی به بزاڤی خزمه‌ت بهێنێت.
پرسیار: چ هۆكارێكی تر وایكرد كه نێوانی ئه‌م دوو لایه‌نه تێكبچێت؟
وه‌ڵام: هۆكارێكی تر ئه‌وه‌بوو مامۆستا گوله‌ن پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی پێشكه‌شكرد بۆ جێبه‌جێكردنی له ناوچه كوردییه‌كان كه زۆرینه‌یان كوردن، ئه‌م پرۆژه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كان بوو بۆئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك روونه‌دات له‌نێوان كورد‌و توركدا، ئه‌م پرۆژه ئه‌ردۆگانی ناڕه‌حه‌ت كرد، هه‌روه‌ها مامۆستا ئامۆژگاری ئه‌ردۆگانی كرد به‌هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی رشوه‌ت له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه‌شیان بووه هۆی توڕه‌كردن و بێزاركردنی ئه‌ردۆگان.
پرسیار: ئایا پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان "جیهازی ئاسایشی توركی" كردووه‌ته ئامڕازێك بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانی خۆی؟
وه‌ڵام: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نا‌توانیت له‌توركیا ژیانی سه‌ربه‌رزانه بژی، مه‌گه‌ر سه‌ر به پارتی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نگری ئه‌ردۆگان بیت، ئه‌وه تاكه شته كه ئێمه به‌حزبی"به‌عسی عیراقی"مان ده‌وت، ناتوانی چێژ له ژیان ببینیت ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌پارتی ده‌سه‌ڵات نه‌بیت، ئێستا حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان "حزبی به‌عسی توركی ئیسلامیه".
PUKmedia س/ الوطن
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26