riklam

كۆیه‌.. قه‌ڵای قشڵه‌ شوێنه‌وارێكی گه‌شتیاریه‌

شوێنەوار‌‌ 10:26 AM - 2016-05-11
قه‌ڵای قشڵه‌

قه‌ڵای قشڵه‌

قه‌ڵای قشڵه‌ی كۆیه‌ له‌ ساڵی 1869 له‌ لایان عوسمانیه‌ كان دروست كراوه‌و وه‌ك سه‌ربازگه‌ به‌كاریان هێناوه‌.

قشڵه‌ی كۆیه‌ له‌به‌رد و گه‌چ دروست كراوه‌و پێكهاتوه‌ له‌ 23 ژوور له‌ 4 قولغه‌، رووبه‌ره‌كه‌شی 7000 مه‌تره‌و به‌رزیه‌كه‌شی 8 مه‌تره‌.

ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌ساڵی 2008 له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێز مام جه‌لال نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌،

له‌ ئێستاشدا فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌یه‌.

سه‌ركه‌وت سۆفی  به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ بۆ PUKmedia دواو وتی: قشڵه‌ی كۆیه‌ پێكهاتوه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌و هۆڵێكی كه‌له‌پوری و باخچه‌و مزگه‌وت. هه‌روه‌ها وتیشی: رۆژانه‌ گه‌شتیارێكی زۆر له‌ هاووڵاتیان و خوێنكارانی كوردستان  سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.

PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا_كۆیه‌

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket