riklam

داقوق.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری دێرین ده‌دۆزێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 02:33 PM - 2016-05-08
.

.

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌یه‌كی 122 ی فه‌وجی دووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ناوی (سه‌لام حه‌سه‌ن) كه‌ دانیشتووی سه‌ركه‌پكانه‌ له‌كاتی ده‌وامیدا له‌قه‌زای داقوق چه‌ند ئاسه‌وارێك ده‌دۆزێته‌وه‌و پاشان پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرد.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هاشم حه‌مه‌ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-5-2016 پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌ند ئاسه‌وارێكی پێشكه‌ش به‌ مۆزه‌خانه‌كه‌مان كرد، زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین.


 وتیشی: ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ بریتین له‌پاوانی قاچ، كه‌ مێژوویه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و سه‌رجه‌م پاوانه‌كان له‌زیو دروستكراون و له‌ئێستادا ئه‌و ئاساوارانه‌ بوونه‌ موڵكی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.

PUKmedia دیار ستار

لینكی یارمه‌تیده‌ری ڤیدیۆكه‌...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket