riklam

به‌وێنه‌.. مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پووریی ته‌قته‌ق كرایه‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 08:07 PM - 2016-05-03
 مۆزه‌خانه‌ی ته‌ق ته‌ق

مۆزه‌خانه‌ی ته‌ق ته‌ق

ئه‌مڕۆ 5-3-2016، له‌شارۆچكه‌ی ته‌قته‌قی سه‌ربه‌قه‌زای كۆیه‌ له‌چالاكییه‌یكی تایبه‌تدا مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پووری كرایه‌وه‌ .

سه‌ره‌تاش چه‌ند وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌گرنگی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌ پێشكه‌شكران و چه‌ند به‌رهه‌مێكی گۆرانی و میوزیك پێشكه‌شكران و دواتر مۆزه‌خانه‌كه‌ كرایه‌وه‌ .

ره‌مك ره‌مه‌زان به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق رایگه‌یاند: كه‌ناحیه‌ی ته‌قته‌ق له‌ساڵی 1918 وه‌ ئیداره‌ی ناحیه‌ی تێداكراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێكه‌ له‌شارۆچكه‌ گه‌وره‌كانی سنووره‌كه‌ و بۆیه‌ به‌پێویست زانرا كه‌ ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی تێدا بكرێته‌وه‌ و وتیشی رۆژی 3/5 ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال زۆربه‌ی دانیشتووانی گونده‌كان و خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ به‌رشاڵاوه‌كه‌ كه‌وتن، بۆیه‌ش ئه‌مڕۆژه‌مان هه‌ڵبژارد بۆ كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌ كه‌ده‌بێته‌ مۆزه‌خانه‌ی حكومی سنووره‌كه‌.

PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا- كۆیه‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket