riklam

مار گالسێران کورسییەکی پەڕلەمانی ئیسپانیای بەدەستهێنا

جیهان 08:42 PM - 2026-07-27
مار گالسێران AI

مار گالسێران

جیهانى

مار گالسێران توانی کورسیەکی پەڕلەمانی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت، بەم سەرکەوتنەشی بوو بە یەکەم کەس لە مێژووی ئەوروپا وەک کەسێکی داون سیندرۆم بگاتە ئەو پۆستە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسپانیا، سەرکردایەتی پارتەکەی بەهۆی ماندووبوون، دڵسۆزی و کارە بەردەوامەکانی، بڕیاریاندا ناوی مار گالسێران لە لیستە سەرەکییەکاندا و لە شوێنێکی مسۆگەردا جێگیر بکەن و لە ڕێگەی دەنگی ڕاستەقینەی هاووڵاتییانەوە، مار  توانی متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و بە فەرمی ببێتە ئەندامی پەڕلەمان.

مار گالسێران، ئەندامێکی دیاری پارتی گەلی ئیسپانیا لە هەرێمی ڤالێنسیا، نزیکەی 20 ساڵە لە ناو کاری سیاسیدا چالاکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket