riklam

سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە

عیراق 02:52 PM - 2026-07-27
سەرۆک کۆمار لە کاتی پێشوازیکردن لە وەفدەکە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار

سەرۆک کۆمار لە کاتی پێشوازیکردن لە وەفدەکە

سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەممووزی 2026 نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە وەفدێکی نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە واقیعی کاری مەدەنی و ئەو هەلانەی کە دەبنە هۆی پەرەپێدانی ژینگەکەی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی، هەروەها ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕوی ڕێکخراوەکان دەبنەوە لە ئەنجامدانی پەیامەکەیاندا کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە وەبەرهێنان لە دەسپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکاندا، کۆڵەکەکانی سەقامگیری نیشتمانی جێگیر دەکات و دیموکراسی بەهێز دەکات، هەروەها وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بنیادنانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی ڕۆڵی هاووڵاتی لە دروستکردنی داهاتوودا دادەنرێت.

هەروەها نزار ئامێدی ڕوونیشیکردەوە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵێکی میحوەرى دەگێڕن لە بوژاندنەوەی تواناکانی نیشتمانی و پێشکەشکردنی دەسپێشخەرییە جۆرییەکان و چەسپاندنی کولتوری بەرپرسیارێتی و کاری هاوبەش، ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆکایەتی کۆمار بە چاوی هێزێکی نیشتمانی پشتیوان سەیری کاری مەدەنی دەکات، کە بەشدارە لە زیندووکردنەوەی ڕۆحی دەسپێشخەری و بەخشین و قووڵکردنەوەی بەهاکانی هاوکاریکۆمەڵایەتی و ئینتیما.

لە بەرامبەریشدا، ئەندامانی وەفدەکە بایەخدان و پاڵپشتی سەرۆک کۆماریان بۆ چالاکییە مەدەنییەکان بەرز نرخاند و جەختیان کردەوە، کە بنیادنانی هاوبەشییەکی کارا لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو فراوانکردنی بەشداریی کۆمەڵایەتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket