riklam

کەشناسی: پێشبینی بەرزبونەوەیەکی نوێ لەپلەکانی گەرما دەکەین

عیراق 10:01 AM - 2026-07-26
کەشوهەوا ئاژانسەکان

کەشوهەوا

کەش و هەوا

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عیراق، وردەکاریی باری کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی نوێی لە پلەکانی گەرما کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی عیراق، باری کەشوهەوای رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا وەک رۆژانی پێشوو دەبن، بەڵام رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراقدا کەمێک بەرز دەبنەوە.

پلەکانی گەرمای بۆ ڕۆژی دووشەممە لە پارێزگاکانی عیراق:

دهۆک: 39 پلە
سلێمانی: 40 پلە
هەولێر و ئەنبار: 41 پلە
کەرکووک و کەربەلا: 42 پلە
بەغدا، نەینەوا و دیالە: 43 پلە
واسیت، نەجەف و سەلاحەدین: 44 پلە
بابل، دیوانییە، موسەنا و زێ قار: 45 پلە
بەسرە: 46 پلە
مەیسان: 48 پلە

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket