فۆبیا لەیەكێتی، ئەو نەخۆشییەی هەندێك لایەن و میدیای سێبەر تووشیبوون
ڕیپۆرتاژ 11:26 AM - 2026-07-05
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
فۆبیا لە یەكێتی، لە زانستی پزیشكیدا هیچ نەخۆشییەك بەو ناونیشانە بوونی نییە، بەڵام ئەم نەخۆشییە، یان ئەم دیاردەیە فۆبیایەكە كەوا هەندێك لایەنی سیاسی و كەسایەتی و كەناڵ و پەیج و سایت توشیبوون، نەخۆشییەكە بەوشێوازەیە كەوا ئەو لایەنانە لە رێگەی كەناڵ و سەركردە و میدیاكانیانەوە زۆرترین جار دەستەواژەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یان ناوی سەرۆك و سەركردەكانی بەكاردەهێنن، ئیش و كاری رۆژانەیان تەنها بۆتە ناوهێنانی یەكێتی، تەرخانكردنی زۆرینەی كاتی پەخش و نووسینی هەواڵ بۆ بە ئامانجگرتنی ئەم حزبە، دیاردەیەكە ئێستا لە بەشێكی زۆری میدیای و لای بەشێكی زۆر حزبە سیاسییەكانی هەرێمدا باڵادەستە و دەبینرێت.
لەم راپۆرتەدا هەوڵدەدەین ئەم فۆبیا و دیاردەیە بە وردی شیكار بكەین و ئەوە بخەینەڕوو كە تێیدا لایەنێك یان كەناڵێك یان كەسایەتییەكی سیاسی، ناتوانێت یان نایەوێت بێ یەكێتی باسی هیچ بابەتێكی دیكە بكات.
شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەوبارەیەوە رایگەیاند: لەبەرئەوەی یەكێتی حزبێكی سۆشیال دیموكراتە و حزبی خەڵكە، سەركردەكانی بە بەردەوامی لەناو خەڵكدان و گوێ لە هاووڵاتیان دەگرن، بە بەراورد بە حزبەكانی تر كە بەشێكیان پێیانوایە پێویستە هەموو خەڵك و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان گوێ لەوان و سەركردەكانی ئەوان بگرێت، چونكە ئەوان خۆیان گوێ لە كەس ناگرن و سیاسەت و بەرنامەكانیان تەنها لە بەرژەوەندیی خۆیانە، لە كاتێكدا دەبینن یەكێتی حزبێكی جیاوازە و بە بەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، حزبێكە هەڵقوڵاوی دەنگ و ئاوێتەی كێشە و گیروگرفتەكانی هاووڵاتیانە و خیانەتی نەكردووە، بۆیە توانای قبووڵكردنی ئەوەیان نییە و پێیان ناخۆشە یەكێتی هەستێتەوە و لە بەهێزبوونی یەكێتی دەترسن، فۆبیایان هەیە لە یەكێتی، لەبەرئەوە هەموو ئاڕاستە و تیرەكانیان رووە و سلێمانی و یەكێتییە، من لێرەوە پێیان دەڵێم سەدام چۆن خەونی قڕكردنی كوردی لەگەڵ خۆیدا بردە ژێر گڵ، نەیارەكانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی و یەكێتی بە تایبەتیش ئەو خەونە دەبەنە ژێر گڵ.
وتیشی: هەندێك میدیای ئاڕاستەكراو كە بە پارەی خەڵكی هەرێمی كوردستان پشتیوانی دارایی دەكرێت و بۆ ئەوەی دڵی ئەو كەسە خۆشبكەن كە رقی لە خەڵكی هەرێمی كوردستان و سلێمانی و یەكێتییە بە لایك و ڤیوی ساختە كە بەشێكی ئەو لایك و ڤیووانە هی ئێرە نین و خەڵكی بەنگلادیشی و وڵاتانی ترن، بۆ ئەوەی گەورەكانیان تێر بكەن ناچارن چەواشەكاری بكەن و هەواڵی ساختە ئامادەبكەن و بڵاویبكەنەوە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا، شنیار ئەنوەر، دەشڵێت: لە ناو ئەو هێزانەدا باڵێك هەیە ئەوەندە ناكۆكە نە لەگەڵ خودی حزبەكەی خۆی دەگونجێت، نە لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی تر، لەگەڵ حكومەتی عیراق ناگونجێت، لەگەڵ شیعە و سوننە كێشەی هەیە، كاك بافڵ و كاك قوباد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەچن، بۆ ئەوەی مووچە لە كاتی خۆیدا بێت و دابەشبكرێت، ئەو دێت ئەو رێككەوتنانە تێكدەدات، لەگەڵ خودی خۆشیدا ناگونجێت، كەی دەوڵەتدار و حوكمڕانی وا دەبێت، ئەوان كێشەكە دروستدەكەن و ناچار یەكێتی دەبێت بچێت چاكی بكاتەوە ئەوە جیاوازییەكەیە، بەڵام ئەو لایەن و كەسایەتی و كەناڵانەی كە یەكێتی و پارتی لە یەك بەرەدا دادەنێن ئەوە هیچ لە سیاسەت نازانن، چونكە ئەوانە كۆمەڵێك كەسن ترسێكی گەورەیان هەیە لە بەهێزبوونی یەكێتی و هیچی تر.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئەو كەناڵ و میدیایانە ترسیان لە بەهێزبوونی یەكێتی هەیە، رۆژنامەنوسانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەمە بێمتمانەیی حزب و كەناڵەكانە بە خۆیان، بۆیە هەمیشە ناوی یەكێتی لەسەر زمانیانە.
هەر لەسەر ئەم پرسە و لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا چڕكردنەوەی گوتاری میدیایی و سیاسی لەسەر یەك لایەن (یەكێتی)، نیشانەی بەهێزی یەكێتیە یان نیشانەی بێ بەرنامەیی ركابەرەكانییەتی؟ پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس، وتی: ئەم پرسیارە دوولایەنەیە، بێگومان یەكێتی ئێستا لەگەڵ یەكێتی كاتی پێكهێنانی كابینەی نۆ زۆر جیاوازە، ئێستا یەكێتی خاوەنی یەك گوتاری سیاسی و بڕیارە و بەهێزە بۆیە هێرشی دەكرێتە سەر، ئەمە وایكردووە ركابەرەكانی خەو لەچاویان بزڕێت، ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی ستۆپی بە ویست و بەرژەوەندییەكانی ركابەرەكانی كردووە.
بەدیوێكی تریشدا، ترسی هێزی یەكێتی وایكردووە، ركابەرەكانی بكەونە هەڵەی میدیایی و بێ بەرنامە دەركەون، ئەگەر تەماشای وتارەكانیان بكەیت، بێ بەرنامەییەكەیان تەواو بەسیمای وتارە سیاسی و میدیاییەكانیاوە دیارە، چونكە ئەو ترسە بێ بەرنامەی كردوون.
ئایا بەردەوام ناوبردنی یەكێتی لە هەموو كێشە و رووداوێكدا، متمانەی هاووڵاتیان بەو كەناڵ و حزب و لایەنانە كەم ناكاتەوە و نابێتە هۆی (بێزاربوونی سیاسی) لەلای وەرگر؟ پێشڕەو مەلاوەیسی دەڵیت: بێگومان كۆمەڵگەی كوردی ئێستا لە هەمووكات هۆشیارترە، بۆیە رووداوە سیاسیی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان پێش ئاڕاستەكردنی حزبێك دەخوێننەوە و راستییەكان دەبینن، هەر ئەوەش وادەكات كە كۆمەڵگە متمانەیان پێنەكات و بێزاربن لەو ئەقڵیەتەی بییەوێت حزبێكی وەك یەكێتی ناشرین بكات، چونكە خەڵك دەبینێ و دەپرسێ ئایا سەرۆكی حكومەت لای ئەو حزبە نییە؟ یان سەرۆكی هەرێم و هەرچی وەزارەتی سیادی هەیە هەر لای ئەوان نییە؟ بێگومان وەڵامەكە بەڵێیە، ئەی دەپرسن ئەوان كە دەستیان خستووەتە گەردەنی سنووری ژێر دەسەڵاتی یەكێتییەوە! بۆ دەیانەوێت خراپەكاری و شكستەكانیان ئاڕاستەی یەكێتی بكەن؟ ئەم وەڵامەش بۆ خەڵك روونە، بۆیە وەرگر بێزار دەبێت لە سیاسەتی میدیایی و سیاسەتی حزبەكەیان، ئەوان دەیانەوێت شكستی سیاسیی و ئابووریی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی خۆیان بە رێگەی تۆمەتباركردنی یەكێتی دابپۆشن، ئەمەش رێگەیەكی هەڵە و كوشندەیە بۆ حزبێكی سیاسی كە بییەوێت شكستەكانی خۆی ئاڕاستەی لایەنێكی تر بكات، لەبەرئەوەی دیارە لە هەرێمی كوردستان كێ بڕیاری سیاسی و ئیداری قۆرخ كردووە، بەڵام لەبەرامبەر خەڵكدا ئامادەی داوای لێبوردن نییە و دەیەوێ شكستەكانی ئاڕاستەی یەكێتی بكات، بێگومان ئەو كارەشیان وادەكات خەڵكی هەرێمی كوردستان باشتر شكست خواردووی ئەو حزبە ببینن.
هەر لەم بارەیەوە، دیار عەبدولستار شارباژێری رۆژنامەنووس، راگەیاند: هەندێك كەناڵی راگەیاندن و میدیای سێبەر، فۆبیای یەكێتییان هەیە و بۆ هەر پرسێك ئاڕاستەی رمەكەیان روودەكەنە یەكێتی، هەرچەندە ئەوان بەشێوەیەك باس و خواسی بابەتەكان دەبەستنەوە بە یەكێتییەوە وەك ئەوەی بڵێی هەموو بابەتەكان لەژێر سەری یەكێتییدایە، بەڵام بێئاگان لەوەی كە بەو كارەیان بەهێزیی پێگەی یەكێتی دەردەخەن، چونكە بەبۆچوونی من ئەگەر یەكێتی لەو پێگە بەهێزەدا نەبێت نابێتە فۆبیای هەندێك چەواشەكار.
گومان لەوەدا نییە كە هیچ حزبێك لە هەرێمی كوردستان، تەنانەت لە عیراقیش، هێندەی یەكێتی رێزی لەمافی میدیاكاران و رۆژنامەنوسان نەگرتووە و دیموكراسی نییە، ئەمەش وایكردوە كە چەواشەكاران بێ سڵكردنەوە تۆمەت بخەنە پاڵ یەكێتی، بەڵام دەریای خەباتی یەكێتی بەدەمی ئەو تەیرانە پیس نابێت.
دەكرێت بپرسین كێن ئەوانەی تووشی فۆبیای یەكێتی بوون؟ بێگومان ئەوانەن كە میدیای نابەرپرسن و مەرامی بێگانە جێبەجێ دەكەن و هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كە ئاڕاستەی دروستی یەكێتی كە یەكبوون و خزمەت و ئارامییە بگۆڕن، بۆیە بەناچاریی تۆمەت دەخەنە پاڵی، بەڵام بێئاگان لەوەی كە خەڵك زۆر لەوە وریاترە كە ئەوان چاوەڕێی دەكەن.
دیار عەبدولستار، زیاتر قسەی كرد و وتی: ئێستا یەكێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و ناوچەكە، پێگەیەكی بەهێزی هەیە و گوێی لێگیراوە، ئەمەش نەیارەكانی تووشی شۆككردووە و چەواشەكارەكانیشی تووشی فۆبیا كردووە، بۆیە من پێموایە ناوهێنانی یەكێتی لەپاڵ هەموو پرسەكاندا هێز و دیموكراسی و خەمخۆری یەكێتی دەردەخات، كە هەمیشە هەوڵیداوە باشترین خزمەت پێشكەش بەخەڵك بكات.
PUKMEDIA كوردستانی نوێ-هیوا كازم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06 -
یەکێتی پۆستێکی دیکەی لە نەینەوا وەرگرت
02:42 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-06 شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی ئەڵمانیا تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
03:20 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05 -
بۆردی ناوەندی حكومەت یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
ی ن ک 09:10 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

