riklam

ئاغجەلەر.. 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا

کوردستان 11:25 AM - 2026-07-05
ئاغجەلەر ئاژانسەکان

ئاغجەلەر

لە ناحیەی ئاغجەلەر ئاگرێک دەکەوێتەوەو دەبێتە هۆی سوتانی 300 دۆنم پوش و پاوان، کەهەتا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگرێکی بەرفراوان لە سنوری گوندی (گردخەبەر) لە ناحیەی ئاغجەلەر کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانییان بەهاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ئاغجەلەرو هاووڵاتیانی سنورەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن .

پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەش کردووە، زیانی ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی 300 دۆنم لە پوش و پاوان، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket