دابەشکردنی مووچە دواکەوت و کاتی ناردنیشی دیار نییە
کوردستان 11:08 AM - 2026-07-04
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
ماوەی زیاتر لە چل رۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتا کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانیش
دیار نییە، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: داهاتی نانەوتی، هەمیشە بووە بە کێشە بۆ
مووچەی مووچەخۆران.
هەفتەی رابردوو، چەند وەفدێکی وەزارەتی
دارایی حکومەتی هەرێم، بۆ پرسی مووچە و داهاتی نانەوتی سەردانی بەغدایان کردبوو،
بەڵام سەردانی وەفدەکە نەبووە هۆی ناردنی مووچە، هاوکات فالح ساری وەزیری دارایی
فیدراڵی، رایگەیاندووە: چاوەڕوانی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکەم و مووچە دەنێرم، هەروەها هەر گۆڕانکارییەک لە
داهاتی ناوخۆ بکرێت کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، پێویستە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
وەزیران یەکلایی بکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە، ئەمشەو ئەنجومەنی
وەزیرانی عیراق کۆببیتەوە و پرسی ناردنی مووچەی هەرێم یەکلایی بکاتەوە.
بەپێی
زانیارییەکانی PUKMEDIA، وەزارەتی
دارایی فیدراڵی بە نیازە مانگانە لەگەڵ مووچەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق، مووچەی
هەرێمییش بنێریت، بەڵام نەناردنی 120 ملیار دینار ناکاتە کێشە و لە کۆی گشتی مووچە
دەیبڕێت و تەنها 830 ملیار دینار دەنێرێت، لە کۆی زیاتر لە 950 ملیار دیناری
مووچە.
لەکاتێکدا، وەفدەکانی هەرێم ئەو پێشنیارەی
وەزارەتی دارایی عیراقیان رەتکردووەتەوە و رایانگەیاندووە: پابەند نەبن بەو
پێشنیارە، ئەمەش بووەتە هۆی دواخستنی مووچەی هەرێم لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا.
وەزارەتی دارایی هەرێم، چەند جارێک بە رەسمی
رایگەیاندووە، توانای دابینکردنی 120 ملیار دینار مانگانەیان نییە بیدەنە عیراق،چونکە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و سیستمی ئەسیکۆداوە
داهات کەمی کردووە.
لەو بارەیەشەوە، سروە محەمەد ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: داهاتی نانەوتی هەرێم، هەمیشە
بووەتە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران و ئەرکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە، پابەندییەکانی
جێبەجێبکات و پابەندی رێککەوتنەکان بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی هەرێمی
کوردستان، لە رۆژی 26ی5ی2026، مووچەی مانگی ئایاری دابەشکرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ
جەژنی قوربان، لە دوای ئەو بەروارەوە مووچە دابەش نەکراوە و کاتی هاتنیشی دیار نییە،
بەمەش مووچەخۆران دەبێت زیاتر چاوەڕوانی هاتنی مووچە بن کە 40 رۆژە مووچەیان
وەرنەگرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

