riklam

ئەمریکا یادى 250ساڵەى سەربەخۆیی وڵاتەکەی دەکاتەوە

جیهان 09:32 AM - 2026-07-04
ئەمریکا medium

ئەمریکا

ئەمریكا

ئەمڕۆ شەممە 4ى7ى2026 ئەمریکا یادى 250 ساڵەى سەربەخۆیى وڵاتەکەى دەکاتەوە و سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش رایگەیاند: هیچ وڵاتێک هێندەی ئەوان کاری چاکەی بۆ جیهان نەکردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە بەردەم مۆنۆمێنتی نیشتمانى چیای راشمۆر لە ناوچەی کیستۆنی ویلایەتی ساوس داکۆتا، بەبۆنەی یادى 250 ساڵەى سەربەخۆیی وڵاتەکەی، رایگەیاند: وڵاتەکەی پێی ناوەتە سەردەمێکی زێڕین.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا کۆمۆنیزمی وەک "هەڕەشەیەکی کوشندە" بۆ سەر ئازادی و دەستووری ئەمریکا وەسف کرد و رایگەیاند: "کۆمۆنیزم دوژمنی 4ی تەممووزی 1776ـە، رادیکاڵەکان لە هەر هەلێکدا هێرش دەکەنە سەر مێژووە سەرسوڕهێنەرەکەمان، بەڵام بەرامبەر مێژووی پڕ لە نەهامەتی کۆمۆنیزم بێدەنگن"، جەختیشی کردەوە کە هاووڵاتیانی ئەمریکا بە خێرایی کۆمۆنیزم تێکدەشکێنن و رێگە نادەن مێژووی وڵاتەکەیان بشێوێنرێت.

ترەمپ هۆشداری دایە لایەنگرانی لە گەڕانەوەی پارتی دیموکرات بۆ دەسەڵات و رایگەیاند، ئەگەر دیموکراتەکان سەرکەوتوو بن، یاسا و گۆڕانکارییەک دەسەپێنن کە رێگری لە هەر سەرکەوتنێکی داهاتووی کۆمارییەکان دەکات، وتیشی: "ئەمە تەنها ململانێی سیاسی نییە، بەڵکو شەڕە بەرامبەر هێرشی توندڕەوەکان بۆ سەر شوناسی ئەمریکا".

ترەمپ لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەم 250 ساڵەی دروستبوونی ئەمەریکادا هیچ وڵاتێک هێندەی ئەوان کاری چاکەی بۆ جیهان نەکردووە، راشیگەیاند: یادی 250 ساڵەی ئازادی شکۆمەندی ئەمەریکا دەکەنەوە و جەختی کردەوە کە لە مێژووی جیهاندا هیچ نموونەیەکی دیکە وەک ئەمەریکا بوونی نییە.

باسى لەوەشکرد: لە تەمەنی 250 ساڵیدا ئەمەریکا خاوەنی ئازادترین مرۆڤی جیهانە و دادپەروەرترین و بەردەوامترین دەستووری هەیە، وتیشى: ئەوان بەهێزترین وڵاتی سەر زەوین و وڵاتەکەی بە سەرکەوتووترین، لێهاتووترین و ناوازەترین نەتەوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ناوبرد کە تاوەکو ئێستا هەبووبێت.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە درێژایی مێژوو هیچ نەتەوەیەکی دیکە ئاهەنگی سەرکەوتنێکی وەها گەورەی نەگێڕاوە و رایگەیاند، بوون بە سەرۆکی وڵاتێکی لەو شێوەیە بۆ ئەو شانازییەکی گەورەیە و جەختی کردەوە کە بە پشتیوانی خودا ئەمەریکا لە لوتکەی سەرکەوتنەکاندا دەمێنێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket