riklam

نرخی نەوت رووی لە دابەزینە

جیهان 10:31 AM - 2026-07-02
نرخی نەوت لە جیهان ئاژانسەکان

نرخی نەوت لە جیهان

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی سەر دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بوونی بڕێکی زۆری نەوت لە بازاڕەکاندا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (WTI) بە ڕێژەی 1.4% دابەزی و گەیشتە 67.64 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.3% زیانیان بەرکەوت و گەیشتنە 70.67 دۆلار.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان چاودێری دەرئەنجامی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن لە دەوحە؛ هەرچەندە دانوستانەکان بەبێ ڕێککەوتنی کۆتایی کۆتاییان هات، بەڵام قەتەر ڕایگەیاند کە پێشکەوتنی ئەرێنی بەدەستهاتووە و گفتوگۆکان بەردەوام دەبن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket