riklam

بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

کوردستان 08:59 PM - 2026-07-01
سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خانی برادۆست ئەرشیف

سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خانی برادۆست

سەرۆک مام جەلال

بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیەنن: ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

دەقی روونکردنەوەکە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

خەڵکی ئازیز و خۆشەویست کوردستان

دوای دەست لەکار کێشانەوەی ڕێزدار “ فیصل کەریم خان برادۆستی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە بەڕێزیان تەنها دەستی لە کاری حزبی وئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە
ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

ئێستاش چەند سایت و پەیج و ئەکاونتێکی بێ دایک و باوک نوسینی ئاست نزم و نەشیاو بڵاو دەکەنەوە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە بۆچوون و نوسینانەی بڵاودەکرێنەوە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکات و لێی بەرپرس نین.

میرانی برادۆست بەهیچ شێوەیەک جیاوازیان نەکردووە لەنێوان خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەموو عەشیرەتەکانیش بەتایبەتی و بەدڵنیاییەوە لە داهاتووش دا نایکەن.

بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket