riklam

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڤەنزوێڵا بۆ 1943 گیانلەدەستدان بەرزبووەوە

جیهان 11:15 PM - 2026-06-30
کاریگەری بوومەلەرزەکە AA

کاریگەری بوومەلەرزەکە

بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گەیشتووەتە ب 1943 گیانلەدەستدان،هەروەها  10 هەزار و 576 کەسیش برینداربوون، زیانە مادییەکانیش بە 6.7 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەپێی شیکارییەکی زانکۆی ئۆریگۆن ستەیت بۆ وێنە مانگە دەستکردەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی 59 هەزار  باڵەخانە لە سەرانسەری وڵاتدا زیانیان بەرکەوتبێت یان بە تەواوی وێران بووبێتن.

ویلایەتی "لا گوایرا" لە باکووری کاراکاس وەک ناوچەی کارەساتبار ڕاگەیەندرا کە تێیدا ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و شارۆچکەی "کارابالێدا" گەورەترین زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گەیشتووەتە ب 1943 گیانلەدەستدان،  10 هەزار و 576 کەسیش برینداربوون.

هاوکات، دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا، دوای بومەلەرزەکە بڕیاریاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (مایکێتیا) کە خزمەت بە کاراکاسی پایتەخت دەکات، بەتەواوی دابخەن؛ ئەوەش بەهۆی زیان گەیشتن بە ژێرخانەکەی. هەروەها خوێندنیش راگیرا.

لەلایەکی دیکەوە، نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: زیانە مادییەکانی بوومەلەرزەکە بە 6.7 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

هەفتەی رابردوو دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.2 و 7.5 پلە لە نزیک کەناراوەکانی دەریای کاریبی لە ڤەنزوێلایان دا، کە بووە هۆی رووخانی باڵەخانەکان، زیانپێگەیشتنی فڕۆکەخانەی سەرەکیی وڵاتەکە و گیانلەدەستدانی 1943 کەس.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket