riklam

سوپای ئیسرائیل: چوار سەربازمان لە باشوری لوبنان بریندار بوون

جیهان 12:15 PM - 2026-06-26
هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان AFP

هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان

سوپای ئیسرائیل برینداربوونی چوار  ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەی لە باشوری لوبنان راگەیاند و میدیاکانی لوبنانیش ئاشکرای دەکەن، ئیسرائیل دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەگەڵ چەکدارێکدا لە باشووری لوبنان، چوار سەربازیان بریندار بوون کە دووانیان ئەفسەرن.

بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و کەسوکاریشیان لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە.

هاوکات، میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردووەکە بەیانی ئەمڕۆ 26ی6ی2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و تێیدا دەوروبەری شارۆچکەی نەبتیەی فەوقا- یان لە باشوری لوبنان بۆردومان کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل لە 2ی3ی2026 تاوەکو ئاگربەستی 16ی4ی2026، هێرشی چڕی کردە سەر لوبنان، چەندین جاریش ئاگر بەست درێژ کراوەتەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، یەکێکە لە پرسە ئاڵۆزەکانی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket