riklam

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 74 دۆلار دابەزی

جیهان 09:13 AM - 2026-06-26
دابەزینی نرخی نەوت میدیاکان

دابەزینی نرخی نەوت

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، لە دابەزینی بەردەوامدایە و نزیک دەبێتەوە لە نرخی پێش جەنگ، هۆکارەکەشی بۆ ئاسایی بوونەوەی هەناردەی نەوت لە گەروی هورمز دەگەڕێتەوە.

 ئەمڕۆ 26ی6ی2026، نرخی نەوتی برێنت 98 سەنتی دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بە 74 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نەوتی تەکساس، دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلار و 6 سەنتی دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی ئەم جۆرەش بۆ 70 دۆلار و 86 سەنت دابەزی.

هۆکاری دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت، بۆ رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە گەروزی هورمز کراوەتەوە و کەشتییە نەوتهەڵگرە گیرخواردووەکان، نەوتەکەیان گواستەوە، بەشێوەیەک رۆژی پێنج شەممە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەروی هورمزەوە دەرچووە، ئەم ژمارەیەش ئاماژەیە بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی گەروەکە بۆ پێش جەنگ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket