riklam

شاكیرا... شاژنی بێڕکابەری گۆرانییەکانی مۆندیال

جیهان 05:39 PM - 2026-06-13
 شاكیرا فۆکس نیوز

شاكیرا

جیهانى

ئەستەمە باس لە مۆسیقا و گۆرانییەکانی تایبەت بە جامی جیهانیی تۆپی پێ (مۆندیال) بکرێت و ناوی ئەستێرەی کۆڵۆمبی شاكیرا نەهێنرێت، کە توانیویەتی پەیوەندییەکی ناوازە و مێژوویی لەگەڵ ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییەدا دروست بکات و ئەمەش وایکردووە ببێتە خاوەنی زۆرترین گوێگر لە مێژووی گۆرانییەکانی مۆندیالدا.

ئەم ئەستێرە جیهانییە لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە توانیویەتی ئامادەیی خۆی بکاتە بەشێکی دانەبڕاو لە یادەوەریی هاندەرانی تۆپی پێ، کاروانی ئەو هونەرمەندە جیهانییە لە مۆندیالی ئەڵمانیا لە ساڵی 2006وە دەستیپێدەکات و پاشان لە باشووری ئەفریقا 2010و بەرازیل 2014 بەردەوام بووە، تا دەگاتە کۆتا مۆندیالی ئەمساڵی 2026.

گەورەترین و درەوشاوەترین سەرکەوتن لە مێژووی مۆندیالیی ئەم هونەرمەندەدا، بە گۆرانی بەناوبانگی (واکا واکا) بەستراوەتەوە. ئەم گۆرانییە تەنها بەرهەمێکی مۆسیقی نەبوو، بەڵکو بووە دیاردەیەکی جیهانی کە سنوورەکانی تۆپی پێی بەزاند، بەجۆرێک تا ئێستا زیاتر لە 4.5 ملیار بینەری لەسەر تۆڕی یوتیوب تۆمارکردووە، ئەمەش دەیکات بە سەرکەوتووترین و بەربڵاوترین گۆرانیی وەرزشی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket