وڵاتە بچووکەکان بە درۆنی هەرزان رووبەڕووی سوپا زەبەلاحەکان دەبنەوە
جیهان 10:37 PM - 2026-05-28
ئاژانسەکان
شێوازی نوێێ جەنگ
تەکنەلۆژیای مۆدێرن هاوکێشەی سەربازی دەگۆڕێت؛
وڵاتە بچووکەکان بە درۆنی هەرزان ڕووبەڕووی سوپا زەبەلاحەکان دەبنەوە
لە جیهانی جەنگی مۆدێرندا، پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیای درۆن و ژیریی دەستکرد هاوسەنگیی هێزی لە نێوان دەوڵەتاندا سەرەوژێر کردووە، بە جۆرێک کە ئێستا وڵاتە بچووک و کەم-تواناکانیش دەتوانن لە ڕێگەی کەرەستەی تەکنەلۆژیی هەرزان و کاریگەرەوە، بەرگریی لە سەروەریی خۆیان بکەن و زیانی کوشندە بە سوپا هێرشبەرە زەبەلاحەکان بگەیەنن؛ ئەمەش وایکردووە بژاردەی جەنگی زەمینیی کلاسیکی بۆ دەوڵەتە بەهێزەکان ببێتە ستراتیژییەتێکی بێهودە و پڕ لە شکست.
گۆڤاری بەناوبانگی جیهانی (The Economist) لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا تیشک دەخاتە سەر گۆڕانی تێڕوانینی جیهانی بۆ چەمکی جەنگ و هێز. بەپێی شیکاریی گۆڤارەکە، بەرگی نوێی بڵاوکراوەکە کە ناوی گۆڤارەکەی لە ڕێگەی سەدان درۆنی بچووکەوە نەخشاندووە، هێمایە بۆ سەردەمێکی نوێ کە تێیدا تەکنەلۆژیا جەنگی کردووەتە "گەمژانەترین بژاردە" بۆ هێزە داگیرکەرەکان، چونکە زیانگەیاندن بە نەیارەکان ئاسان بووە، بەڵام یەکلاکردنەوەی شەڕەکان لە هەمیشە قورستر بووە.
راپۆرتەکە چەندین نموونەی زیندوو لە جەنگەکانی ئەم دواییەی جیهان دەهێنێتەوە؛ لەوانە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، کە چۆن ڤلادیمێر پوتین بەهۆی پشتبەستن بە سوپای کلاسیکی کێشراوەتە ناو زۆنگاوێکی سەربازییەوە کە دەرچوون لێی ئەستەمە و سەرکەوتنی تێدا بەدەست نایەت. بەهەمان شێوە، ئاماژە بە شکستی ستراتیژیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات لە بەرامبەر ئێراندا. لە کاتێکدا ئەمریکا و ئیسرائیل باڵادەستیی ئاسمانییان هەبوو بۆ بۆردومانکردنی ئامانجەکان، بەڵام تاران هیچ نیازی خۆبەدەستەوەدانی نیشان نەدا. بەپێچەوانەوە، ئێران لە ماوەی ٣٩ ڕۆژی جەنگدا بەردەوام بوو لە هاوێشتنی درۆن و مووشەک، پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕانەگرت، و بە داخستنی گەرووی هورمز شۆکێکی گەورەی بە ئابووریی جیهانی گەیاند.
شیکارییەکە ڕەخنەی توند لە دۆناڵد تڕەمپ دەگرێت و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانی تەنها ئاهەنگگێڕان بووە بۆ لێدانی چەند ئامانجێکی کاتی بەبێ هەبوونی "پلانی B" یان ستراتیژییەکی ڕوون، بە جۆرێک بەبێ بیرکردنەوە لە لۆژیکیترین کاردانەوەی ئێران کە داخستنی گەرووی هورمز بوو، کەوتە داوی سیناریۆکانی نەتانیاهۆوە. ئەمەش لە کۆتاییدا بووە هۆی لاوازبوونی پێگەی هێزی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، گەورەترین قوربانی لەم جەنگە نوێیانەدا خودی سەربازەکانن. بەهۆی بوونی مانگە دەستکردەکان، هەستەوەرە پێشکەوتووەکان و درۆنە ئاسمانییەکان، مەیدانی جەنگ بەتەواوی شەفاف بووە و هیچ شوێنێک بۆ خۆشاردنەوە نەماوە، ئەمەش پێشڕەویی زەمینی بۆ سوپا گەورەکان کردووە بە کارێکی مەحاڵ و پێویستی بە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی عەقڵییەتی سەربازی هەیە.
راپۆرتەکە بە پەیامێکی هۆشداریکەرەوە بۆ سەرکردەکانی جیهان کۆتایی دێت؛ کاتێک دەڵێت پێویستە تڕەمپ و هەر سەرکردەیەکی تری هێزە زلهێزەکان، پێش ئەوەی بیر لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر (تەنانەت وڵاتێکی وەک کوباش) بکەنەوە، پێویستە چەندین جار لێکدانەوە بۆ هاوکێشە نوێیەکان بکەن؛ چونکە دەرس و وانەکانی جەنگی مۆدێرن دەریانخستووە کە چیتر قەبارەی سوپا و بودجەی سەربازی، گەرەنتی سەرکەوتن نین لە بەرامبەر نەیارێکی چەکدار بە تەکنەلۆژیای زیرەک و هەرزان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاگرەکەی سنوری قەرەداغ کۆنتڕۆڵکرا و بکەری رووداوەکەش دەستگیرکرا
06:59 PM - 2026-06-04 -
دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئاگربەست و هەڕەشەی جەنگدا
06:51 PM - 2026-06-04 -
ئەڵمانیا کورسییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی لەدەستدا
01:41 PM - 2026-06-04 -
پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی
10:19 AM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
یاریزانێکی کورد سەرکەوتنێکی گرنگى لە پاڵەوانێتیی شەترەنجى ئاسیا تۆمارکرد
03:55 PM - 2026-06-04
یەکێتی ئەوروپا سەقامگیری کوردستانی لا مەبەستە
12:25 PM - 2026-06-04
سەرایا سەلام چەكە قورسەكانی رادەست دەكات و فەرمان لەسەرۆكوەزیران وەردەگرێت
11:27 AM - 2026-06-04
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
10:12 AM - 2026-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:33 AM - 2026-06-04 -
سەرایا سەلام چەكە قورسەكانی رادەست دەكات و فەرمان لەسەرۆكوەزیران وەردەگرێت
عیراق 11:27 AM - 2026-06-04 -
تاقیکردنەوەی سەرکەوتن، میرات و داهاتوو
بیروڕا 11:05 AM - 2026-06-04 -
پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی
جیهان 10:19 AM - 2026-06-04 -
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
جیهان 10:12 AM - 2026-06-04 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
کوردستان 11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
کوردستان 10:55 PM - 2026-06-03 -
هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:26 PM - 2026-06-03




.jpg)


دابەزێنە

