دەنگدان بەپرۆژە بڕیاری سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە ئەمریکا دوادەخرێت
جیهان 09:10 AM - 2026-05-22
رۆیتەرز
پۆلیسێکی کەپیتۆڵ لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران کاتی دەنگدانێکی ئەنجومەنەکە
ئەمڕۆ
22ی5ی2026، ئەنجومەنی
نوێنەرانی ئەمریکا دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە سنوردارکردنی
دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ بەرپاکردنی جەنگ هەڵوەشاندەوە،
هۆکارەکەشی بۆ ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی کۆماری دەگەڕێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی
"فۆکس نیوز" کە لە زاری چەند
سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سەرکردایەتی پارتی کۆماری لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاریداوە ئەو دەنگدانە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو لەسەر
پڕۆژەیاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ ئەنجام بدرێت.
بەپێی
زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە، هۆکاری دواخستنی دەنگدانەکە بۆ دوورکەوتنەوە بووە لە
ئەگەری دابەشبوونی ئەندامانی پارتی کۆماری لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەوپێیەی پێشتر
سێ ئەندامی کۆمارییەکان پشتگیری خۆیان بۆ پرۆژە یاساکە دەربڕی بوو، دەنگیان
خستبووە پاڵ دیموکراتەکان.
پڕۆژە بڕیاری سنوردارکردنی
دەسەڵاتەکانی سەرۆک، لەلایەن دیموکراتەکانەوە ئامادە کراوە و تیایدا دەیانەوێت دەسەڵاتی
هەڵگیرسانی جەنگ لە سەرۆک وەربگرنەوە و سەرۆک بە راوێژ لەگەڵ کۆنگرێس و دەزگاکانی
دیکە بڕیاری جەنگ بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

