ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاودەكرێتەوە
مەڵتی میدیا 12:08 PM - 2026-05-17
گۆڤاری نوێبوونەوە
ژمارە 23 ی گۆڤاری نوێبوونەوە
نوێبوونەوە كەگۆڤارێكی سیاسی، كەلتوری دوومانگانەیە و مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات، ژمارە 23ی كەوتە بەردیدی خوێنەرانی.
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری نوێبوونەوە ئەم بابەتانەی لەخۆگرتووە:
*هەمزە گوڵانی: (شاعیر بۆ هەر كوێ بچێ نیشتمانێكی بە كۆڵەوەیە) گفتوگۆیەكی چنار عەزیزە لەگەڵ شاعیری عاشق و شەیدای شیعر هەمزە گۆڵانی، كە تیایدا سەبارەت بە شیعرو رەفتارو هەڵوێست و زمان و ژیانی شاعیر، بە زمانێكی تایبەت بە خۆی كە شیعری لێدەچۆڕێت وەڵامی پرسیارەكانی داوەتەوە. خوێنەر لەڕێی ئەم گفتوگۆیەوە درك بەوە دەكات، هەمزە گوڵانی لەو شاعیرانەیە بۆ شیعر دەسووتێت، ئەو شاعیرانەی بەهای شیعر دەزانن و وەكو ووتكەیەك سەیری دەكەن، هەموو وزەو توانای خۆیان كۆدەكەنەوە، توێشووی سەفەری هات و نەهات دەكەنە پشتیان و بەچنگەكڕێش بێت بەو لووتكەیەدا هەڵدەزنێن.
*(تاوانەكانی بەعس و رەهەندەكانی بەرگریی سیاسی) د.ئەحمەد حەمەدئەمین لە رێگەی خوێندنەوەی بەڵگەنامەیەكی ساڵی (1977)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، كە بە زمانی عەرەبی بڵاو كراوەتەوە، باس لەوە دەكات سەركردایەتی یەكێتی لەو رۆژگار و هەلومەرجەدا كە سەرەتای شۆڕشی نوێ بووە، بەشێوەیەكی زیرەكانە مامەڵەیان لەگەڵ مەسەلەی دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكە كردووە، كە بەشێكیان لە سێدارە دراون و بەشێكیان حوكم دراون، هەوڵیان داوە مەسەلەكەیان بكەنە كەیسێكی نێودەوڵەتی.
*(تەنگەی هورمز وەك گرێكوێرەی جەنگ) وتارێكی فەیسەڵ عەلییە، باس لە كاریگەرییەكانی داخستنی تەنگەی هورمز دەكات لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان، بە داتاو ژمارە زیانە ئابوورییەكانی لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان خستۆتەڕوو، ئەم زیانانەش عیراقی ناچار كردووە بیر لە ئەڵتەرناتیڤ بكاتەوە بۆ ناردنەدەرەوەی نەوتەكەی.
*دۆسێی ئەم ژمارەیە سەبارەت بە جەنگی دەروونییە، وێڕای پێناسە و كورتەمێژوویەكی جەنگی دەروونی ئەم بابەتانەی لەخۆگرتووە: (ئاشنابوون بە جەنگی دروونی و تەكنیكەكانی، لە فارسییەوە: محەمەد كەریم. واتە وات، لێكۆڵینەوەی مەلا بەهادین. جەنگی بێ تەقە، وتاری حەسەن یاسین) لە پێشەكی دۆسێكەدا هاتووە: (لە (28/2/2026)دا، گەڕی دووەمی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران دەستیپێكردەوە، دوای چل رۆژی رێك ئاگربەست راگەیەنرا و جەنگ وەستا. ئەگەرچی لە سەرەتای جەنگەوە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێم و خەڵكی كوردستان بەشێك نین لەو جەنگە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی ئەو پەندەی دەڵێت: "ئەوی لای كوورەی ئاسنگەرەوە بێ، پریشكی بەرئەكەوێ" هەرێمی كوردستانیش پریشكی ئاگری جەنگی بەركەوت. بەڵام، ئەوەی قوڕەكەی خەستتر كردەوە و دۆخەكەی ئاڵۆز و ناخۆشتر كرد، هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن بوو كە ئەوەندە ناپیشەیی و ناشیانە رووماڵی سات بە ساتی ئەو جەنگەیان كرد، جەنگەكەیان هێنایە ناو ماڵ بە ماڵی هەرێمی كوردستانەوە.)
*جوگرافیای كەلتوری، ژیان لە ئامێزی مۆزایكی سروشتدا ... لێكۆڵینەوەیەكی م.ی. كازم ئەحمەد سەدرەدینە، تیایدا هاتووە: (لەم توێژینەوەیەدا جەخت لەسەر چەمك و زاراوەكانی پەیوەست بە كەلتور و جوگرافیای كەلتوری كراوەتەوە. لە سێ بەش و چەند تەوەرێكدا لە زۆر رەهەندەوە لە جوگرافیای كەلتوری دواوین. بە پشتبەستن بە میتۆدی شیكاری چۆنیەتی گەیشتن بەو دەرەنجامەی پەیوەندی تووندوتۆڵ لەنێوان جوگرافیا و كەلتوردا هەیە و لە جوگرافیای كەلتوریدا وێنا بووە...)
*وەسفی شوێن لە رۆماندا، بابەتێكی وردی مامۆستای هونەری چیرۆك و رۆمانووسین ناهید جەلالییە سەبارەت بە گرنگی وەسفی شوێن لە رۆماندا، جەخت لەوە دەكاتەوە رۆمانی سەركەوتوو ئەو رۆمانەیە بەجوانی وەسفی شوێنی تێدا كرابێت. لە فارسییەوە تەرجەمە كراوە.
*تارماییەكانی رابردوو، كورتەچیرۆكێكی جوانی ستار قادرە، كە بە زمانێكی جوان و ورد رەسمی كارەكتەر و شوێن و رووداوی چیرۆكەكەی كردووە و رووداوێكی لاوەكی و ئاسایی رۆژانەی كردووە بە چیرۆكێكی هونەری جوان.
نوێبوونەوە گۆڤارێكی سیاسی كەلتوری دوو مانگانە، مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەریدەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

