سیاسه‌تی چه‌وتی حوكمڕانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و پیربوون ده‌بات
کوردستان 01:33 PM - 2026-05-09
AI- PUKMEDIA
کۆمەڵگەی کوردی بەرەو پیربوون دەڕوات
به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
پیرو په‌ككه‌وته چاوه‌ڕێی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
كوردستانیش ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌ڕێوه‌بردنی ناته‌ندروست
كاریگه‌ری زۆری كردوه‌ته سه‌ر بژێوی خێزان و ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌و
پجووكبوونهوهی قه‌باره‌ی خێزان كه دواجار كۆمه‌ڵگه‌كه به‌ره‌و پیربوون ده‌بات".
قه‌باره‌ی خێزانی كورد 4 بۆ 5 كه‌سه
به‌پێی دواین ئاماری سه‌رژمێری ساڵی 2024، قه‌باره‌ی خێزانی كورد 4.6 كه‌سه، واته خێزانێك
له نێوان 4 بۆ 5 كه‌سدایه، له‌و ژماره‌یه‌ش 31.9%ـی دانیشتووان له‌خوارووی 15 ساڵییه‌وه‌ن
و له ته‌مه‌نی كاركردندا نین، واته %68.1 له ته‌مه‌نی كاركردندان و له داهاتوودا
ئه‌م ژماره‌یه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ته‌نها 31.9%ی دانیشتوان گه‌نج ده‌بن و
توانای كاركردنیان ده‌بێت.
قه‌باره‌ی خێزانی عیراقی 5 بۆ 7 كه‌سه
ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر
به‌راورد بكه‌ین به عیراق، ئه‌وه زۆر به روونی جیاوازی نێوان ژماره‌ی تاكی خێزانی
هه‌رێمی كوردستان و عیراقمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له عیراق له شاره‌كان 5.7
و له گوندنهكان 6.5، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له شارێكی وه‌ك سه‌لاحه‌ددین بۆ 6.7 به‌رزبووه‌ته‌وه،
به‌ڵام له‌هه‌ولێر قه‌باره‌ی خێزان 5.0 و له سلێمانی 4.3یه، واته جگه له دایك
و باوك، خێزانه‌كانی هه‌رێم دوو بۆ سێ منداڵیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش له داهاتوویه‌كی
نزیكدا كوردستان له‌هه‌رێمێكی گه‌نجه‌وه، ده‌بێت به هه‌رێمێكی پیر و په‌ككه‌وته
به‌راورد به‌عیراق، بۆیه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان قه‌باره‌ی خێزان و رێژه‌ی
گه‌نج كه‌مده‌كات.
سیاسه‌تی چه‌وتی حوكمڕانی هۆكاری سه‌ره‌كییه
هه‌ڵمه‌ت هۆشیار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له
فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌هه‌رێم
جێبه‌جێكراوه، كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر داهاتی تاك له‌ناو كۆمه‌ڵگه، به‌م
هۆیه‌شه‌وه قه‌باره‌ی خێزانی كوردی كه‌مكردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه له دروشمكهكهماندا
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی چه‌وتی حومكڕانیمان
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرتبوو، له ئێستاشدا یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی
ئه‌و رێڕه‌وه چه‌وته و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به كردار.
ترس له‌داهاتوو هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خێزانه
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: دۆخی ئابووری
هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خێزانی كورده، كه به‌هۆیه‌وه ترس له‌داهاتوو
هه‌یه، كاتێكیش ئه‌مه رووده‌دات، سه‌ره‌تا گه‌نجه‌كان دره‌نگتر هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن،
یان به‌شێكیان به هه‌ر هۆكارێك بێت جیا ده‌بنه‌وه، پاشانیش ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌مێننه‌وه،
نایه‌نه‌وێت منداڵی زۆر بخه‌نه‌وه، خێزانه‌كان حه‌ز به منداڵی زۆر ناكه‌ن، كه
لاوازی باری ئابووری خاڵی جه‌وهه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی خێزانه.
كه حكومه‌ت به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه بوو دۆخی خه‌ڵك باش بوو
هه‌ڵمه‌ت هۆشیار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانه‌كه‌یدا
باس له‌و سه‌رده‌مه ده‌كات، كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه
بوو، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ساڵانی 2009 بۆ2011 كه حكومه‌ت به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه
بوو، خێزانی كورد بیری له‌وه ده‌كرده‌وه، كه منداڵی زیاتر بخاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر
سه‌یر بكه‌ین رێژه‌ی له دایك بوون له‌و ساڵانه‌دا زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ئێستا
هه‌یه، چونكه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره هه‌بوون، هه‌روه‌ها مووچه
دوانه‌ده‌كه‌وت و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و گه‌نجه‌كان داده‌مه‌زران، كه
ئه‌مانه هۆكاری دڵنیایی بوون بۆ پێكهێنانی خێزان، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته
چه‌وته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه دانیشتوان بیر له منداڵ خستنه‌وه ناكه‌نه‌وه،
چونكه حكومه‌ت هیچ كارئاسانییه‌كی بۆ گه‌نج نه‌كردوه تابتوانێت خۆی دروستبكات.
پاڵپشتی خێزانه‌كان چاره‌سه‌ره
په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی
خێزانی كورد زیاد بكرێت، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌م كێشه‌یه، پێویسته پێكهێنانی حكومه‌ت په‌له‌ی لێبكرێت، هه‌روه‌ها بیر له‌وه
بكرێته‌وه بژێوی هاووڵاتیان باش بكرێت، پاشان پاڵپشتی خێزانه‌كان بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك
خێزانه‌كان له داهاتووی خۆیان دڵنیا بن، نه‌ك وه‌ك ئێستا كه حكومه‌ت ده‌رماڵه‌ی
خێزان و منداڵیشی بڕیوه كه ته‌نها 10 هه‌زاره بۆ هه‌ر منداڵێك.
كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خێزان، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ
كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نج و دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی پیر، كه ئه‌مه‌ش له رووی سیاسییه‌وه
مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، چونكه زیادبوونی ژماره‌ی پێكهاته‌ی
دیكه‌ی عیراق، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، رێژه‌ی كورد كه‌مده‌كات و
داهاتوویان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه گرنگه سیاسه‌تی چه‌وتی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی
كوردستان راستبكرێته‌وه و هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران نه‌كرێنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه
حزبییه‌كان و ویستی كه‌سییه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا ده‌كرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

