جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 12:15 PM - 2026-04-27
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی4ی2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیيەکانی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و دۆسیەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق لەگەڵ ئیتاڵیا کرایەوە، هەروەها تیشکخرایە سەر دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەری و لێکەوتەکانی ئەو شەڕەی کە ماوەیەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە، تیایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی و بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە، لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە.
کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08 -
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
کوردستان 09:20 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
هەواڵ 11:09 PM - 2026-06-07 -
سەرۆککۆمار هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بڵاو دەکاتەوە
عیراق 08:49 PM - 2026-06-07 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لەگەڵ سێ ناوەندی گرنگی تورکیا کۆدەبێتەوە
ی ن ک 08:29 PM - 2026-06-07







دابەزێنە

