ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا.. له‌په‌یوه‌ندی ستراتیژییه‌وه بۆ پێكدادان
جیهان 11:46 AM - 2026-01-03
PUKMEDIA
ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا
ئه‌مڕ‌ۆ 3ی1ی2026، سه‌عات 9ی به‌یانی به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوكاته به سه‌عات 2ی به‌ره‌به‌یانی ڤه‌نزوێلا، ده‌نگی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز كاراكاسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش دووپاتی كرده‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌رو " سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن"، به‌مه‌ش كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا كه كێشه‌ی سیاسی و ئابوری و سه‌روه‌رییه ته‌قینه‌وه و گه‌یشتنه هێرشی ئاسمانی.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 19 و به‌دیاریكراوی له‌ساڵی 1835،ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا دانی به سه‌ربه‌خۆیی ڤه‌نزوێلا ناو په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌رووی ئاڵوگۆڕ‌ی بازرگانی و نه‌وتی و فراوانكردنی هه‌ژموونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به‌هاتنی ساڵی 1999 له‌سه‌رده‌می هۆگۆ شافێز دواتر هاتنه سه‌ركاری نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی وڵات په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی تێكه‌وت، هاوكات له ئازاری 2013 مادۆرۆ كورسی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و به‌مه‌ش گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌ی سه‌ندو ئه‌مریكا دانی به‌حكومه‌ته‌كه‌یدا نه‌ناو وه‌ك حكومه‌تێكی ناشه‌رعی ناویبرد، له‌وه‌ش زیاتر زنجیره‌یه‌ك سزای ئابوری به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كێشه‌كانی ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا
كێشه‌كانی ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا به ته‌نها كێشه‌یه‌كی سیاسی نییه، ململانێیه‌كی ئابوری و جیۆسیاسییه، كه له ناوه‌ڕ‌ۆكیدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت درێژه به هه‌ژموونی خۆی بدات له‌ئه‌مریكای لاتینیدا، به‌ڵام حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئه‌مریكا به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كه‌رتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌مه‌ش ئه‌مریكا سزای قورسی به‌سه‌ر ئه‌و ڤه‌نزوێلا سه‌پاند و هه‌وڵی گۆڕ‌ینی رژێمی ئه‌و وڵاته‌شی دا.
هۆكاره‌كانی ململانێیه‌كه
• نه‌وت: ڤه‌نزوێلا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته، ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دایه كۆنتڕ‌ۆڵكردنی ئه‌و داهاته زۆره و ده‌ركردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
• هه‌ژموونی جیۆسیاسی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رێگری له هه‌ژموونی ئه‌و وڵاتانه بكات كه نه‌یاری ئه‌مریكان وه‌ك چین و روسیا، كه له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
• سه‌روه‌ری و گۆڕ‌ینی رژێمی فه‌رمانڕ‌ه‌وا: ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك ڤه‌نزوێلا ده‌بینێت، كه زیان به سه‌روه‌ری ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت له‌و ناوچه‌یه‌دا، بۆیه ده‌یه‌وێت رژێمی فه‌رمانڕ‌ه‌وا بگۆڕ‌ێت، كه له ساڵی 2014وه دانی به حكومه‌ته‌كه‌ی مادۆرۆدا نه‌ناوه.
• مافی مرۆڤ و ماده‌ی هۆشبه‌ر: ئه‌مریكا حكومه‌ته‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباری ده‌كات، بۆیه چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئامرازه‌كانی فشاری ئه‌مریكا
• سزای ئابوری: رێگری له فرۆشتنی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا و بلۆككردنی پاره‌كانی.
• گه‌مارۆی ده‌ریایی: فراوانكردنی بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ده‌ریای كاریبی و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌له‌مه‌كانی به‌قاچاخبردن.
• پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن: ئه‌مریكا پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به حكومه‌ته‌كه‌ی مادۆرۆ بهێنن.
• فشاری سه‌ربازی: ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی هێرش ده‌كات و ئه‌مڕ‌ۆش جێبه‌جێی كرد.
توانای سه‌ربازی ڤه‌نزوێلا زۆر لاوازه
هه‌رچه‌نده سوپای ڤه‌نزوێلا له‌دۆخێكی باش‌دا نییه، به‌ڵام خاوه‌ن چه‌كی به‌رگری جۆری S-300VM ی روسییه، به‌ڵام ده‌وترێت به‌شێكی كار ده‌كات، هاوكات خاوه‌نی 109 هه‌زار سه‌ربازه، له رووی هێزی ئاسمانیشه‌وه خاوه‌نی ته‌نها پێنج فڕ‌ۆكه‌ی جه‌نگی له‌جۆری سیخۆی روسییه، بۆیه چاودێران پێیانوایه هه‌رگیز ڤه‌نزوێلا ناتوانێت رووبه‌ڕ‌ووی هێرشی فراوانی ئه‌مریكا ببێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

