سەرۆک بافڵ بۆ لایەنە عیراقییەکان: هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت خێرابکرێن
کوردستان 10:01 AM - 2025-12-23
PUKMEDIA
کۆبوونەوەکانی سەرۆک بافڵ لە بەغداد
رۆژی 20ی12ی2025 بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گهیشته شاری بهغداد و بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی بیست و سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم و یادکردنەوەی رۆژی شەهیدانی عیراق کرد، هاوکات لە سەردانەکەیدا چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەکان ئەنجامدا.
سەرۆک بافڵ و کلدانی جەخت لە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکەنەوە
سەرەتای کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رەخساندنی زەمینەی لەبار لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کرا.
سەرۆک بافڵ
پەرۆشانە جەختی لە سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی کردەوە، بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز
و کاریگەر، کە خزمەتی خەڵک بکات بەبێ جیاوازی و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر.
سەرۆک بافڵ بۆ سودانی: پەلە بکرێت لە ناردنی مووچە
هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد
شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە، جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان
بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە دیدگاکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی
پایەکانی دەوڵەتداری بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کرد لە ناردنی مووچە
پەلە بکرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و لای خۆیەوە،
سەرۆکوەزیرانی عیراق پابەندبوونی بە رێککەوتنەکان دووپاتکردەوە و وتی، جەخت لە
پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
سەرۆک بافڵ و حەلبوسی: سەرجەم لایەنەکان هەماهەنگ بن
هەر لەدرێژەی سەردانەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە و جەخت لە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە.
سەرۆک بافڵ دیدگای یەکێتی بۆ حکومەتی داهاتووی عیراق روونکردەوە و وتی:
دەبێت توانای چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی هەبێت و پابەندبێت بە پاراستنی مافە
دەستوورییەکانی هاونیشتمانییان.
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگە چارەیە
پاشان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد دەستیپێکرد و رایگەیاند: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و عیراق بەرەو سەقامگیریی زیاتر دەبات.
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال کار دەکات
هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس
خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغداد کۆبوونەوە و دوایین
پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق تاوتوێکرا.
سەرۆک بافڵ وتی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازی سەرۆک مام
جەلال کاردەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار.
سەرۆک بافڵ و مالیکی جەخت لەپێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکەنەوە
لەلایەکی ترەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق
خرایەبەر باس.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی
حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار لە عیراق.
سەرۆک بافڵ و موسەنا سامەرائی: هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عیراق خێرابکرێن
هەر لەدرێژەی کۆبوونەوەکانیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان، لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم
كۆبووەوە، جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرایەوە.
سەرۆك بافڵ رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دیدگایەكی
روونەوە هاتووەتە گفتوگۆكانەوە كە ئامانجی خزمەتكردنی هاووڵاتییان و چارەسەركردنی
كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراقە.
سەرۆک بافڵ و عەممار حەکیم: مافە دەستوورییەکانی خەڵک پارێزراوبن
هەر لەدرێژەی سەردانەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەید عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد كۆبووەوە و دوایین هەوڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێکرا. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێرا بکرێت و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بخرێتە سەرووی هەموو ململانێیەکانەوە، بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی خەڵک پارێزراوبن.
سەرۆک بافڵ و عامری: دەبێت حکومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خەڵک بێت
لەدواین کۆبوونەوەشیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی
فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە و جەخت لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق
کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی نوێی
عیراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان و پارێزەری بەرژەوەندییە
باڵاکان بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرجەم کۆبوونەوەکاندا نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د.
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق بەشداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

