riklam

شەڕ و پێکدادان لە حەلەب ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

کوردستان 08:29 PM - 2025-12-22
دوو دانە لە بریندارەکانی حەلەب ئاژانسەکان

دوو دانە لە بریندارەکانی حەلەب

لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەحەلەب شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی حکومەتی سوریادا روویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

ئەمڕۆ، 12/22/2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە شاری حەلەب روویدا و هێزەکانی لایەنگری حکومەت بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و خەڵکیان ناچارکرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە شوێنێکی ئارامتر.

لە هێرشەکەی سەر بازگەی بنکەی شیهان کە هەڕەشە لە ئاسایشی شارەکە دەکات، هێزە کوردییەکان وەڵامیان دایەوە و رایانگەیاند، کە حکومەتی ئێستا ناتوانێت هەموو گروپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵ بکات و حکومەتیشیان بەرپرسیار کرد لەم هێرشە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و دوور بن لە پەنجەرەکان، هاوکات خۆیان لە گرتنی وێنە و ڤیدیۆ بەدوور بگرن و باوەڕ بە دەنگۆی سۆشیال میدیا نەکەن و تووشی شڵەژان نەبن.

حکومەتی سوریا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەسەر هەردوو گەڕەکەکەدا جێگیرکردووە، ئەمەش بەپێچەوانەی رێککەوتنی یەکی نیسان کە لەنێوان ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود-ئەشرەفییە و نوێنەرانی حکومەتی سوریا ئیمزا کراوە.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی شەڕەکەوە دوو کارمەندی ئاسایش و پینج کەسی بێتاوان برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان منداڵە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket