بێكاری و كۆچی گه‌نجان بووه‌ته مۆته‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕ‌ین
کوردستان 03:01 PM - 2025-12-22
ئاژانسەکان
بەلەمێکی کۆچبەران
زیادبوونی به‌رچاوی رێژه‌ی بێكاریی گه‌نجان له ده‌ڤه‌ری راپه‌رین، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕ‌یژه‌یه‌كی زۆر گه‌نجانی ناوچه‌كه رێگه‌ی كۆچ بگرنه‌به‌رو به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ش بێكاری هۆكارێكی سه‌ره‌كیی كۆچی گه‌نجانه‌و له‌ئێستاشدا 31.38%ـی خێزانه‌كانی راپه‌ڕ‌ین هه‌ژارن یاخود له‌دۆخێكی ئابوریی خراپ‌دا ده‌ژین.
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، نوێترین توێژینه‌وه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی له‌باره‌ی بێكاری گه‌نجان له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕ‌ین و زۆری رێژه‌ی كۆچی گه‌نجان له‌ناوچه‌كه به‌ناونیشانی (په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی كارسازی گه‌نجان له ئیداره‌ی راپه‌ڕ‌ین) بڵاوكرده‌وه.
توێژینه‌وه‌كه، باس له زیادبوونی به‌رچاوی رێژه‌ی بێكاری گه‌نجان ده‌كات له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕ‌ین و ده‌یبه‌ستێته‌وه به ناسه‌قامگیریی ئابوری و دامه‌زراوه‌ییه‌وه له‌ناوچه‌كه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه 31.38%ـی خێزانه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ژارن یاخود له‌دۆخێكی ئابوریی خراپ‌دا ده‌ژین.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هۆكاره‌كانی بێكاریی گه‌نجان له‌چه‌ند ره‌هه‌ندێكی (ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری، سیاسی و یاسایی) خراونه‌ته‌ڕ‌وو، له‌ڕ‌ێگه‌ی راپرسیی مه‌یدانیشه‌وه كه له‌سه‌ر 462 گه‌نجی ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بێكاری هۆكارێكی سه‌ره‌كیی كۆچی گه‌نجانه‌و به‌شێكی زۆری به‌شداربووانی راپرسییه‌كه ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌خێزانه‌كه‌یان كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن توێژه‌ران (د. دیدار عه‌بدولكه‌ریم) و (ئه‌له‌ند مه‌حوی) ئاماده‌كراوه و چه‌ند پێشنیازێكیش بۆ چاره‌سه‌ر خراونه‌ته‌ڕ‌وو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەڕ و پێکدادان لە حەلەب ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە
08:29 PM - 2025-12-22 -
پلە بەرزکردنەوەی مووچەخۆران دەستپێدەکاتەوە
06:58 PM - 2025-12-22 -
ڤاکسینی ڤایرۆسی کوشندەی نەخۆشی سەگ لەعیراق بەردەستە
04:57 PM - 2025-12-22 -
پێگاسۆس گەشتەکانی لە ئەستەنبوڵ بۆ سلێمانی دەستپێدەکات
04:14 PM - 2025-12-22
ئەمانەش ببینە
قۆناغی یەکەمی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەستیپێکرد
12:26 PM - 2025-12-22
كابینه‌ی نۆ 13 مووچه‌ی مووچه‌خۆران قه‌رزاره
10:18 AM - 2025-12-22
155 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:07 AM - 2025-12-22
سەرۆک بافڵ و هادی عامری: حکومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خواستی هاووڵاتییان بێت
04:54 PM - 2025-12-21
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: دەستبەرداری مێژوو، خەباتمان نابین لە بادینان
کوردستان 02:33 PM - 2025-12-22 -
کاروان ئەنوەر: هێرشەئەلکترۆنییەکان بۆ میدیاکانى سنورى سلێمانییە
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-22 -
قۆناغی یەکەمی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەستیپێکرد
کوردستان 12:26 PM - 2025-12-22 -
داهاتی نانه‌وتی مانگی تشرینی یەکەم خرایه سه‌ر هه‌ژماری دارایی عیراق
کوردستان 10:54 AM - 2025-12-22 -
كابینه‌ی نۆ 13 مووچه‌ی مووچه‌خۆران قه‌رزاره
کوردستان 10:18 AM - 2025-12-22 -
دابەشکردنى هاوکارییەکان بەسەر خەڵکى لێقەوماوى لافاوەکەى چەمچەماڵ دەستپێدەکات
کوردستان 10:04 AM - 2025-12-22 -
نرخی زێڕ گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌مێژوودا
جیهان 09:48 AM - 2025-12-22 -
سبەى لە رانیە نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2025-12-22



.jpg)

.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

