ئاڵای كوردستان لەڕووی مێژوویی و گۆڕانكارییەكانی و هێماكانی و دیاری كردنی رۆژی ئاڵا
کوردستان 05:00 PM - 2025-12-17
PUKMEDIA
ئاڵای کوردستان
لە كۆندا ئامانجی سەرەكی لە دروستكردنی ئاڵا بۆ بانگەوازی و رێنماییكردن بووە، یان بۆ دەستە و كۆمەڵەكەسێك بووە، هەروەها ئیپمراتۆریەتییە كۆنەكانی جیهان لە كاتی شەڕ و سەركەوتنەكانیاندا، بەر لە هەموو شتێك ئاڵای دوژمنەكانیان داگرتووە و ئاڵاكانی خۆیانیان لە جێگەیدا بەرز كردووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا هێما و شوناس و سەروەری گەل و نەتەوە و وڵاتانی جیهانە، كە هەر وڵاتێك نیشانە و واتایەكی تایبەت بە خۆی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی ئێستا فراوانی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و پارت و كۆمپانیا و یانە وەرزشییەكان و شوێنە ئەكادیمییەكانیش خاوەن ئاڵای تایبەت بەخۆیانن.
هەرچی پەیوەست بە ئاڵای كوردستانیشە، ئەوا سەرنجتان بۆ ئەم زانیاریانە لەسەر مێژووی ئاڵاكە و گۆڕانكاری و هێماكانی و دیاری كردنی رۆژی ئاڵای كوردستان رادەكێشین:
ئاڵای كوردستان بەپێی مێژوو:
یەكەم: لەسەردەمی مادەكان:
نەتەوەی كورد لە سەردەمی دەوڵەتی ماد دا ئاڵای سێ رەنگی هەبووە، كە زەرد لە سەرەوە، رەنگی سوور لە ناوەڕاست و رەنگی سەوز لە خوارەوەیدا بووە.
بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەكانیش زۆربەی ئاڵای هۆز و نەتەوە ئارییەكان لە رەنگەكانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز، شین) پێكهاتبوون، دەوڵەتی ماد لە ساڵی 700 ی پێش زایین دامەزراووە، لە كاتی سەركەوتنیان بەسەر ئاسوورییەكاندا ئاڵاكەی تایبەت بە خۆیان بەرز كردووەتەوە.
دووەم: ئاڵای دەوڵەتی ئەیوبییەكان:
ئەیوبییەكانی دیاربەكر و میافارقین و نسێبین و شام و یەمەن هەر یەكەیان خاوەن ئاڵایەكی تایبەت بە خۆیان بوون، بەڵام لە سەردەمی (سەلاحەددینی ئەیوبی) ئەیبوییەكان بوون بە خاوەنی یەك ئاڵا كە لە شێوەیەكی بازنەیی و درێژ لە رەنگێكی سەوز پێكهاتبوو، لەسەر سەوزەكە بە رەنگی رەش و لە سەر دوو هێلی زەرد بە زمانی عەرەبی نووسرابوو (لا الە الا اللـە) لەسەرەوەی ئاڵاكەش خۆرێكی زەرد لە ناو مانگێكی هیلالیدا هەبووە.
سێیەم: ئاڵای حكومەتی كوردستانی باشور 1922:
لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1922 شێخ مەحمود ئاڵای كوردستانی هەڵكرد و (حكومەتی خوارووی كوردستان)ی راگەیاند، ئەو ئاڵایەی كە لەلایەن حكومەتی خوارووی كوردستان بە رێبەرایەتی شێخ مەحموود هەڵدرا، كە پێكهاتبوو لە تەختێكی سەوز و بوونی بازنەیەكی سوور و مانگێكی هیلالی سپی لە ناوەڕاستیدا.
چوارەم: ئاڵای كۆماری كوردستان:
لەگەڵ دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە رۆژی 22ی 1ی 1946، 2ی رێبەندانی 1324ی كۆچی هەتاوی) كە شاری مەھاباد پایتەختەكەی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی كوردستان ھەڵدرا كە ھەمان ئەو ئاڵایە بوو لە ساڵی 1919 لەلایەن رێكخراوی ''كۆمەڵەیا رێكخستنا جڤاكی'' دروست كرابوو بە كەمێك دەستكارییەوە، ئاڵاكە بریتییە لە سوور لە سەرەوە، سپی لە ناوەراست، سەوز لە خوارەوە، هەروەها لە ناوەڕاست و لەسەر سپیەكە دوو گوڵە گەنم و قەڵەم و خۆرێكی تیایە.
پێنجەم: ئاڵای ئێستای كوردستان:
پەرلەمانی كوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 ی رۆژی 19ی 6ی 2004 رۆژی (17ی كانوونی یەكەمی) هەموو ساڵێكی وەك ئاڵای كوردستان دیاریكردووە و ساڵی 1999ش یاسای ژمارە 4 بۆ ئاڵای كوردستان پەسندكراوە، دیاری كردنی ئەو رۆژەش بۆ ساڵی 1945 و 35 رۆژ بەر لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان دەگەڕێتەوە كاتێك دوایین دامودەزگای حكوومەتی پاشایەتی لە مەهاباد لابرا و لەسەر شارەوانیی مەهاباد ئاڵای كوردستان هەڵكرا.
پێكهاتەی ئاڵای كوردستان بریتییە لە سوور لە سەرەوە، سپی لە ناوەراست و سوور لە خوارەوە، لە ناوەراستیدا خۆرێكی 21 تیشكی هەیە، كە هێمایە بۆ نەورۆز.
واتای چوار رەنگەكەی ئاڵای كوردستان:
سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لەپێناو مافەكانیاندا.
سپی : هێمای ئاشتی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخواز بووە.
سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.
زەرد: مەبەست لە رۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد و هاوكات وەك هێمای 21ی 3 یە كە دەبێتە نەورۆز جەژنی نەتەوەیی كوردستان.
PUKMEDIA
.
هەواڵی زیاتر
-
هەوڵەكان بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینان بەرەوامن
10:12 PM - 2026-01-18 -
جوتیارانی ههرێم ههژماری بانكیان بۆ دهكرێتهوه
04:50 PM - 2026-01-18 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عیراق گرێدراوی یەکترن
04:39 PM - 2026-01-18 -
هۆکاری پچڕانی کارەبا لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
04:24 PM - 2026-01-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:06 AM - 2026-01-19 مەزڵوم عەبدی: جەخت لەدەستكەوتەكانی گەلەكەمان دەكەینەوەو تایبەتمەندییەكانی دەپارێزین
هەسەدە و دیمەشق رێككەوتننامەیەكی 14 خاڵیان ئیمزا كرد
07:28 PM - 2026-01-18
قوباد تاڵەبانی: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەرەنتی مافەكانی كورد لەسوریا بكات
07:08 PM - 2026-01-18
قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن
03:51 PM - 2026-01-18
مەزڵوم عەبدی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تۆم باراک و ئەحمەد شەرع گەیشتە دیمەشق
01:54 PM - 2026-01-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن
کوردستان 03:51 PM - 2026-01-18 -
دوو عەلی لە یەمەنێکدا جێیان نابێتەوە
بیروڕا 03:25 PM - 2026-01-18 -
مەزڵوم عەبدی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تۆم باراک و ئەحمەد شەرع گەیشتە دیمەشق
کوردستان 01:54 PM - 2026-01-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: برەودان بەتوانای كادران و چالاكردنەوەی ئۆرگانەكان پێویستیی قۆناغەكەیە
ی ن ک 01:48 PM - 2026-01-18 -
هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
کوردستان 01:31 PM - 2026-01-18 -
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
ی ن ک 01:05 PM - 2026-01-18 -
نامەیەکی کراوە بۆ دەنیزەکان
بیروڕا 10:56 AM - 2026-01-18 -
ئیدارەی خۆسەر داوای چەک هەڵگرتن لە هاووڵاتیان دەکات
کوردستان 10:42 AM - 2026-01-18







دابەزێنە

