riklam

فەرمانبەرانی سلێمانی کێشەی پێدانی مووچەیان بۆ دروست دەبێت

کوردستان 12:41 PM - 2025-12-02
ئامێرەکانی راکێشانی پارە ئەکاونتی هەژماری من

ئامێرەکانی راکێشانی پارە

مووچە

بەهۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە ATM سنووری پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک فەرمانبەر  کە بە ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن هەتا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتووە.

پەیامنێری PUKMEDIA رایگەیاند: بەهۆی لەکارکەوتنی ژمارەیەک لە ATM  لەناو پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر کە ئەمڕۆ و دوێنی بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی دەبوو مووچەی مانگی ئەیلول وەربگرن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە مووچەکانیان بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەربگرن، لەکاتێکدا ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بەسیستمی ئەلیکترۆنی مووچە وەرناگرن، هیچ کێشەیەکیان نییە و مووچەکانیان بەکاش پێدراوە.

 مووچەخۆرێک لە بەردەم یەکێک لە ئامێری ئایتیمەکان کە لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دانراوە، بۆ PUKMEDIA وتی: دوو رۆژە بۆ وەرگرتنی مووچەکەم سەردانی (ATM)ەکان دەکەم،بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە (ATM)ەکان قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و نەمتوانیوە، مووچەکەم وەربگرم.

هاوکات، پەیامێنرمان ئەوەشی خستەڕوو بەپێی زانیارییەکانی ئەو کارمەندانەی لەسەر(ATM)ەکان کاردەکەن، پارەی پێویست لەناو ئامێری(ATM)ەکان هەیە،بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنیانەوە ناتوانرێت پارەیان لێڕابکێشرێت،ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم ئەو(ATM)انە دروست ببێت کە کار دەکەن.

هەرچەندە بەپێی خشتەی لیستی مووچە کە پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، دەبوو ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنرێت،بەڵام بەهۆی ئەو کێشەیەوە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەوە ژمارەیەکی زۆری مووچەخۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحییەکانییەوە نەیانتوانییوە مووچە وەربگرن.

 لەبەرامبەردا پەیامنێرمان لە هەولێر و دهۆک رایانگەیاند دابەشکردنی مووچە لەو دوو پارێزگایە بەسیستمی ئەلیکترۆنی هیچ کێشەیەکی نییە و مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرتووە، هاوکات مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی-یش داوە دەکەن، حکومەت زوو ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکات و لەوە زیاتر پێدانی مووچەکانیان دوانەکەوێت.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین ئامێری ATM دانراوە، کە بەسەر هەموو بانکە بەشداربووەکاندا دابەشکراوە، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو ئامێرانە لەکارکەوتن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket