دانوستانى شێنەیی بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکایەتییەکان
کوردستان 10:29 AM - 2025-11-25
PUKMEDIA
دانوستانی پێکهێنلنی حکومەتی داهاتووی عیراق
لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن وردە وردە قەوارە براوەکان
بە نهێنی و ئاشکرا و زۆر لەسەرخۆ سەرقاڵی جموجوڵە سیاسییەکانیانن بۆ هەرچی زووە یەکلاکردنەوەی
سێ سەرۆکایەتییەکە و دواتر دروستکردنی حکومەتی نوێ بێگومان پێش تەواوبونی کاتەدەستورییەکەی.
عەباس موسەوی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: گفتوگۆکان بە شێوەیەکی هاوتەریب بەڕێوەدەچن لەگەڵ کورد، بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ سوننە و باسکردن لە بەرکەوتەکانیان
لە داهاتوو، بەپێی یاساو لە چوارچێوەی دەستووردا .
هەرچی کوتلە و قەوارە سونییەکانە دوای گفتوگۆی چڕی نێوانیان
گەشتنە رێککەوتن و ( ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی )یان پێکهێنا، کە بەکۆی هێزە سونییەکان
نزیک لە 63 کورسییان بە دەستهێناوە جگە لە پێکهاتەکانی نزیک لێیان.
مخلد حازم چاودێری سیاسی پێی وایە لێکتێگەشتنەکانی سوننە سەرەتاییە و لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک ئاماژە بۆ
کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هاوکات د.مەنال فنجان مامۆستای یاسا
دەڵێت: رەنگە قۆناغی داهاتوو قۆناغێکی ئاسان بێت بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتە دەستورییەکان
بە نیشانەی ئەوەی ئێستا گفتوگۆکان زۆر بە هێمنی و کرانەوەیەکی سیاسی بێ وێنە لە
رابردوو بەڕێوەدەچێت، کە پێشتر بە گرژی و هەڵای راگەیاندن قۆناغەکە تێدەپەڕی .
سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیران، عقیل ردێنی وتەبێژی هاوپەیمانی
نەسر بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی راگەیاندووە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی تا ئێستا
گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە و لە ناوخۆی
خۆیدا ئەو پۆستە یەکلادەکاتەوە بە پێی رێککەوتنی نێوخۆیی چوارچێوەکە و لیژنە بۆ
گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان پێکهێنراوە سەبارەت بە پۆستی وەزارەتە سیادییەکان .
سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار ردێنی راشیگەیاندووە: وەک نەریتێک
پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کوردە و لەنێو کورد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مافی خۆی
دەزانێت وەک مافێکی مێژوویی خۆی و پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەوڵی وەرگتنی دەدات کە
هۆکارەکەی بۆ کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم دەگەڕێتەوە،کە پەیوەستن بە پۆستی سەرۆکی هەرێم
و سەرۆکی حکومەتی هەرێم .
سەبارەت بە سوننە،
ئەلردێنی روونیشیکردووەتەوە، کە "ناکۆکی لە
نێوان هێزەکانی (تەقدوم ، عەزم و سیادە ) هەیە سەبارەت بە محەمەد حەلبوسی کە بە
گەورەترین براوەی سوننە دادەنرێت، بەڵام کاندیدکردنی رەنگە روبەڕووی چەندین کێشە ببێتەوە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا"، ئاماژەی
بەوەشکرد کە قۆناغەکە ئاڵۆزە و پێوستی بە کردنەوەی چەندین گرێ کوێرە هەیە .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وەفدێکی باڵا بە سەرۆکایەتی
نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی لە بەغداد و ئەندامێتی د.خالید شوانی وەزیری دادی
عیراق و رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن لە بەغداد لەگەڵ سەرجەم هێزو
قەوارە سیاسیەکان لە بەغداد کۆبوونەوە و پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییان بە سەرجەم
لایەنەکان گەیاند و گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر سەرجەم پێشهات و گۆرانکارییەکان کراوە و یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانیش سورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار وەک مافێکی خۆی سەبارەت
بە دانانی رکابەر بۆ یەکێتی لە پۆستی سەرۆککۆمار.
رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی
سیاسی یەکێتی رایگەیاند: دانانی رکابەر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەرامبەر بە یەکێتی لە
بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

