كێشهكانمان لهبهغدادهو تهنها سهرۆك بافڵ كلیلی چارهسهره
کوردستان 12:19 PM - 2025-10-27
PUKMEDIA
بەشێک لەوێنەی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بافڵ لەبەغداد
تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەڕابردوو ئێستاشدا لە خەمی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە، سەردانە بەردەوامەکانیشی بۆ بەغداد و ئەنجامە خێراکانیشی سەلمێنەری ئەو راستییەن، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیاواز لە لایەنەکانی دیکە سەرۆکەکەی بەردەوام سەردانی بەغداد دەکات و بەدەستی پڕ بەرهەم و چارەسەری کێشەکانەوە دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا هەندێک لایەن تەنها لەدوورەوە بینەرن بەپێچەوانەشەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد خراپتر دەکەن و پێیان وایە بە زمانی هەڕەشە و قسەی زبر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەکرێن.
سەرۆکی بافڵ پێشەنگی چارەسەرکردنی کێشەکانە
لەنێو سەرجەم لایەنە
کوردستانییەکان-دا سەرۆک بافڵ یەکەم سەرکردەیە کە بۆچارەسەری هەر کێشەیەک سەردانی
بەغداد دەکات و بە ئەندازیاری چارەسەری کیشەکان دانراوە.
هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی
ژمارە 1 و سەرۆکی لیستی 222 ی یەکێتی لەبازنەی هەولێر بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: یەکێتی و سەرۆک بافڵ هەمیشە پێشەنگ بوون
لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق و سەرۆکی یەکێتی تاکە سەرکردەی
حزبە کوردستانییەکانە، کە رۆڵی بەرچاوی بینیوە لەچارەسەرکرنی کێشەکان و لەڕێی
پەیوەندییەکانەوە لە بەغداد کاریگەری دروستکردووە.
راشیگەیاند: کاتێک
سەرکردەی لایەنەکانی تر هەڕەشەیان لە بەغداد دەکرد و بارودۆخەکەیان خراپتر دەکرد، سەرۆک
بافڵ بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال دەچووە بەغداد و لایەنی خێر بووە بۆ
کێشەکان.
سەرۆکی هیچ لایەنێک رۆڵی سەرۆک بافڵ-ی نەبینیوە
سەرۆکی هیچ لایەنێک
نەیتوانیوە ئەو رۆڵەی سەرۆک بافڵ لە بەغداد بگێڕێت، بۆ دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم و هێورکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد
د.رێکەوت حمەڕەشید کاندیدی
ژمارە 1 و سەرۆکی لیستی 222 ی یەکێتی لەبازنەی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەڕابردوودا دەرکەوتووە کە تەنها سەرۆک بافڵ
رۆڵی کاریگەری هەبووە لە بەغداد و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادی کردووە.
راشیگەیاند: سەرۆکی هیچ
لایەنێک نەیتوانیوە ئەو رۆڵەی سەرۆک بافڵ لە بەغداد بگێڕێت بۆ دەستەبەرکردنی ماف و
شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم و هێورکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و
بەغداد.
قوڵایی چارەسەری کێشەکان لە بەغدادە
بۆ یەکێتی روونە کە
قوڵایی چارەسەری کێشەکان لە بەغدادە، لەو روانگەیەشەوە سەرۆک بافڵ لەڕێی
پەیوەندییەکانییەوە لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان هەمیشە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان
هەرێم و بەغدادی داوە.
ئیمان عەبدولڕەزاق کاندیدی ژمارە 1 و سەرۆکی
لیستی 222 ی یەکێتی لەبازنەی دهۆک بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: چارەسەری کیشەکان لە بەغداد تەنها بە سەرۆک
بافڵ دەکرێت، چونکە بۆ یەکێتی روونە کە قوڵایی چارەسەری کێشەکانمان لە بەغدادە،
لەم روانگەیەشەوە سەرۆک بافل لەڕێی پەیوەندییەکانییەوە لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان
هەمیشە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادی داوە.
کاتێک سەرکردەکانی دیکە
هەڕەشەیان لە بەغداد دەکرد و لەمپەریان بۆ چارەسەرکردنی کیشەکان دروستدەکرد، تەنها
سەرۆک بافل بوو بە زمانێکی نیشتمانیی و سیاسەتی حەکیمانەی خۆی دەچووە بەغداد و
بەچارەسەری کێشەکانەوە دەگەڕیەوە هەرێم، بۆیە لەئێستادا لای هەموو خەڵکی هەرێمی
کوردستان روونە کە کێ کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێمە لە بەگداد کە بێگومان تەنها
سەرۆک بافڵ-ە.
لەماوەی رابردوودا سەرۆک
بافڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد 54 جار سەردانی بەغدادی کردووە و
112 کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ سەرۆکی لایەنە عەرەبییەکان ئەنجامداوە، کە 78
کۆبوونەوەیان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و پرسی چارەسەری مووچە
بووە، هاوکات 27 کۆبوونەوەش ئامانج لێی رێککەوتن و لێکتێگەیشتن بووە، ئەمە جگە
لەوەی چەندین جار بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لەهەرێمی کوردستان و
عیراق دیداری ئەمنی ئەنجامداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

