هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ
پرسەنامە 02:37 PM - 2025-09-15
PUKMEDIA
ئاکۆعەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ
ئەمڕۆ 15ی9ی2025، ئاکۆعەباس
ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ کۆچی دوایی کرد و بۆ هاوخەمیش چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی
کەسوکارەکەی کرا، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پرسەنامەی
سەرۆک بافڵ:
لە دڵەوە
غەمباربووین بە کۆچی دوایی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ.
کاک ئاکۆ عەباس
ئاغا، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی
هەموولایەک بوو کە لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی خۆی و بنەماڵە
تێکۆشەرەکەیان و عەشیرەتی سەربەرزی ئاکۆ، بەشدار و هاوکاری شۆڕش بوون.
بۆ لەدەستدانی
کاک ئاکۆ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی
ماتەمیانم، خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووریش بە
هەمووان ببەخشێت.
بافڵ جەلال
تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی
مەکتەبی سیاسی:
بەڕێزان/
خانەوادە و کەسوکاری کاک ئاکۆی عەباس ئاغا
بۆ
کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کۆمەڵایەتی
دەڤەری ڕاپەڕین ، کاک ئاکۆی عەباس ئاغا،
لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕستەی
بەڕێزتان و گشت بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین.
لەیەزدانی
مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و
ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا
الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی
بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی کاک ئاکۆ عەباس
ئاغا
بەڕێزانمان لە خزمانی عەشیرەتی ئاکۆ
زۆر بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی
دیار و سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ کاک ( ئاکۆ عەباس ئاغا ) مان پێگەیشت .
کاک ئاکۆ کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکی و چاکەکاری
گشتیی بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو ؛ رۆڵی خێر و ئاشتیانەی ببووە هەوێنی
چارەسەری کێشەکان و خزمەتەکانیشی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دیارو بەرچاوبووە
.
بۆ کۆستە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاڕاستەی
ئێوەو سەرجەم خزمان و کەس و کارمان لە عەشیرەتی ئاکۆ دەکەین ؛ و لە دڵەوە هاوبەشی
ئەم خەمە گەورەیەین .
لە خوای میهرەبان داواکارم رۆحی کۆچکردوو شادبێت
سەبرو ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
پرسەنامەی
عیماد ئەحمەد
بەڕێزان
خانەوادە و کەسوکاری کاک ئاکۆی عەباس ئاغا
بەداخ و
پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاک ( ئاکۆی عەباس ئاغا )ی سەرکەپکان
سەرۆک عەشرەتی ئاکۆیانم پێگەیشت.
کاک ئاکۆ لە
بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتیمان پەروەری کوردستان بوو هەموو ژیانی خۆی لە چاکەی
گشتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا بەڕێکرد ، ماڵ و دیوەخانەکەی جێگای چارەسەرکردنی
کێشە کۆمەڵایەتییەکان بوو ، هەر بۆیە لە دەستدانی پیاوێکی وەک خوالێخۆشبوو کاک
ئاکۆی عەباس ئاغا هەموومانی دڵتەنگ و نیگەران کرد…
بۆ ئەم خەمە
گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی تەواوی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و
هاوبەشی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە
داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە
هەموولایەک ببەخشێت.
اناللە وانا الیه راجعون
عیماد ئەحمد
پرسەنامەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک”ئاکۆ عەباس ئاغا” سەرۆکی هۆزی ئاکۆ و کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەرین و کوردستان-مان بیست.
لە دەستدانی کاک ئاکۆی عەباس ئاغا کۆستێکی گەورەیە، لەناخی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کاک ئاکۆو براو خوشکانمان لە هۆزی ئاکۆ دەکەم.
کاک ئاکۆ خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بوو، رۆڵی گەورەی بینیووە لە ئاشتەوایی و کاری چاکەخوازانە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە کەلێنی ئەو وا بەئاسانی پڕنابێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک ئاکۆی عەباس ئاغا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هیوای سەبووری و دڵنەوایش دەخوازم بۆ کەسوکارو خزم و دۆستانی هۆزی ئاکۆ.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

